جێگری ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزیی ئێران وتی: حه‌وتووی ڕابردوو وه‌زاره‌تی وزه به‌م ڕێكخراوه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه كاری پرۆژه‌ی ١٠ به‌نداو به یه‌كجاری وه‌ستێندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، سه‌عید موته‌سه‌دی، جێگری ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزیی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر وتی: له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێك له‌م به‌نداوانه مۆڵه‌تی جێبه‌جێ كردنیشیان هه‌بێ، به‌ڵام به هه‌ر هۆیه‌ك بێ ئێستا ئیدی كاریان له سه‌ر ناكرێ.”
موته‌سه‌دی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زۆربه‌ی ئه‌م پرۆژانه به‌بێ سه‌رنجدان به بنه‌ما زانستی و فهنییهكان و به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی ژینگه‌پارێزی مۆڵه‌تی جێبه‌جێ كرانیان پێ درابوو، هه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ش بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م كێشانه‌ی كه ئێستا له گۆڕی دان.
ئه‌و نه‌بوونی هه‌ڵسه‌نگاندنی ژینگه‌پارێزیی جادده‌ی نێوان گۆلی ورمێی وه‌ك نموونه هێناوه‌ته‌وه كه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵێك له گرفته‌كانی ئێستای ئه‌م گۆله‌یه.
موته‌سه‌دی هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: له ساڵی ٨٢ تا ٩٢، هه‌زار و ٥٠٠ پرۆژه‌ی لێدانی به‌نداو له لایه‌ن ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزییه‌وه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، له حاڵێكدا كه ڕه‌وتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م پرۆژانه سه‌قه‌ت بووه، هه‌ر بۆیه له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی 92 ئه‌م ڕه‌وته ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هات.”
زێده‌ڕۆیی كردن له لێدانی به‌نداو له ئێران به ڕاده‌یه‌ك بووه كه ساڵی ڕابردوو حه‌مید چیت چیان، وه‌زیری وزه وێڕای ئاماژه به وشك بوونی گۆله‌كانی ورمێ، به‌ختگان، هاموون و تاڵاوی گاوخوونی، ڕه‌خنه‌ی له لێدانی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ئه‌م به‌نداوانه گرتبوو.
له ئێران نزیكه‌ی ٣٠٠ شیركه‌تی لێدانی به‌نداو خه‌ریكی چالاكی كردنن. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا خاوه‌نكاری زیاتر له ٣٠٠ پرۆژه‌ی لێدانی به‌نداویش سه‌ر به قهراراگای خاته‌مولئه‌نبیای سپای پاسداران بووه.