حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، جێگری عه‌ره‌بی ـ ئافریقایی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌واڵی زۆر بوونی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سووریه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
به وته‌ی ئه‌میرعه‌بدوڵڵاهیان ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێران له سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی سووریه بووه.
ناوبراو وتوویه‌تی: “ئێمه ڕێژه‌ی ڕاوێژكارانی خۆمان له سووریه زیاتر كردووه و مه‌به‌ستیشمان له‌م كاره، ته‌نیا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تێرۆریسمی ئه‌م وڵاته‌یه.”
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتوویه‌تی: “ئه‌رته‌شی سووریه له ئێستادا ده‌ستی به عه‌مه‌لیاته وشكانییه‌كانی خۆی كردووه و ڕاوێژكارانی نیزامیی ئێرانیش، ته‌نیا له‌باری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تێرۆریسم ڕاوێژیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.”
قسه‌كانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ڕێژیم له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا ڕاپۆرت گه‌لێكی زۆر له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه بیانییه‌كانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌م ڕاپۆرتانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به هه‌زاران كه‌س له هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ئێران به مه‌به‌ستی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دژبه‌رانی ئه‌سه‌د به‌ڕێی سووریه كراون.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرتانه، ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌م پاسدارانه‌ی كه له سووریه كوژراون و ناشتنیان له شاره جۆربه‌جۆره‌كانی ئێران، تا ئاستێكی به‌رچاو زیادی كردووه.