محه‌ممه‌دحوسێن كهفراشی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری به‌ناو “شوهه‌دا و ئیسارگه‌ران”ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنان، باسی له چوونه ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی یه‌كجار زۆر له بژارده زانستییه‌كانی ئه‌م وڵاته كرد و ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌م گرفته‌ی به ئه‌رك وه‌خۆگریی خوێندكاران زانی.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، محه‌ممه‌دحوسێن كهفراشی، له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه: ساڵانه نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار بژارده‌ی زانستیی ئه‌م وڵاته به‌جێ دێڵن و بڕی ٥٠ میلیارد دۆلاریش به‌هۆی ڕاكردنی مێشكه‌كان زیان به‌ر ئێران ده‌كه‌وێ.
ڕاكردنی مێشكه‌كان دیارده‌یه‌كه كه چه‌ندین ساڵه ڕووی له ئێران كردووه، به‌ڵام له هێندێك حاڵه‌تدا كاربه‌ده‌ستان حاشای لێ ده‌كه‌ن. ڕێكخراوه جیهانییه‌كان، وه‌ك سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی پووڵ له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا به تایبه‌ت له ساڵی ٢٠٠٩، ڕایگه‌یاندبوو كه ئێران له بواری كۆچ كردنی بژارده‌كان و خوێنده‌وارانه‌وه، له نێو ٩١ وڵاتی له حاڵی گه‌شه یان گهشهنهكردووی جیهاندا، له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.”
بانكی جیهانیش له ڕاپۆرتێكدا كه مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو له باره‌ی ئابووریی ئێرانه‌وه بڵاوی كردبۆوه، نووسیویه‌تی: “هه‌ر ساڵه‌و نزیك به ١٥٠ هه‌زار كه‌س له حه‌شیمه‌تی لاوی ئه‌م وڵاته بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی داهاتوویه‌كی ئابووریی باشتر به‌ره‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه كۆچ ده‌كه‌ن.”
ئێران به بوونی زیاتر له سه‌دی ٦٠ حه‌شیمه‌تی ژێر ٣٠ ساڵ، له بواری حه‌شیمه‌ته‌وه وه‌ك وڵاتێكی لاو ئه‌ژمار ده‌كرێ.
بانكی جیهانی پێی وایه هۆكاری كۆچ كردنی ڕوو له زیاد بوونی لاوانی ئێرانی قه‌یرانی بێكارییه. به‌پێی لێ توێژینه‌وه‌كانی بانكی جیهانی، له هه‌ر ساڵدا نزیكه‌ی ٧٥٠ هه‌زار كه‌س ده‌ڕژێنه بازاڕی كاره‌وه و به‌شێكی زۆریش له‌م كه‌سانه‌ی كه پێشتر كاریان هه‌بوو ئێستا كاره‌كانیان له ده‌ست داوه، یان ئه‌وه‌ی كه له دۆزینه‌وه‌ی كار ناهومێد بوون به حه‌شیمه‌تی بێكاری ئه‌م وڵاته زیاد بوون.