ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكهوتی٢١ی ئۆكتۆبر ڕاگهیهنێكی ئێرانی ئیدیعای كردووه كه١٦كاربهدهستی پله‌به‌رزی ئه‌منیه‌تی، نیزامی و دیپڵۆمات له ڕێوڕه‌سمی حه‌جی ئه‌مساڵدا، له ڕووداوه‌كه‌ی مه‌نا بێ سه‌روشوێن بوون.
وێبسایتی “مه‌یدانی حه‌فتا و دوو” سه‌ر به مه‌حموود ئهحمهدینژاد، سه‌ركۆماری پێشووی ئێران، له ژماره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی خۆیدا نووسیویه‌تی پێشتر ڕاگه‌یه‌نه نێوخۆییه‌كانی ئێران ڕایانگه‌یاندبوو ڕێژه‌ی ئه‌م كه‌سه ناوبهدهرهوانهی كه له ڕووداوی مه‌نا له ڕێوڕه‌سمی حه‌جی ئه‌مساڵدا ون بوون 2 كه‌س به ناوه‌كانی غه‌زه‌نفه‌ر ڕوكن ئابادی و عه‌لی ئه‌سغه‌ر فوولادگهر بووه، به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه‌سانێكی زۆر زیاتر له ڕه‌وتی ئه‌م ڕووداوه‌دا بێ سه‌روشوێن بوون.
ده‌وڵه‌تی ئێران ئیدیعا ده‌كا كه غه‌زه‌نفه‌ر ڕوكن ئابادی، باڵوێزی پێشووی ئێران له لوبنان و عه‌لی ئه‌سغه‌ر فوولادگهر، له ئه‌ندامانی سپای پاسدارانی ئێران، له نێو بێ سهروشوێنهكانی ڕووداوی مه‌نا دان.
له ڕێوڕه‌سمی حه‌جی ئه‌مساڵدا به‌هۆی په‌ستانی حه‌شیمه‌ت له مه‌نا، به سه‌دان كه‌س له حهجاجهكان كوژران یان بریندار بوون، كۆمه‌ڵێكی زۆریش بێ سه‌روشوێن بوون، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندرانی كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستان و ئێران له نێو كوژراوان و بریندارانی ئه‌م ڕووداوه‌دا كۆمه‌ڵێكی زۆر هاووڵاتیی ئێرانی به‌دی ده‌كرێ. ئێستاش ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئیدیعا ده‌كا كه ٣٦ هاووڵاتیی ئێرانی له‌م ڕووداوه‌دا بێ سه‌روشوێن بوون.