لە درێژەی کوژرانی یەک لە دوای یەکی فەرماندەو پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ناردراونەتە سوریە، تەرمی ٥ کۆژراوی دیکەش گەڕێندرانەوە بۆ ئێران.
بە پێی هەوآڵی راگەیەنەرەکانی نیزیک لە سپای پاسداران تەرمی هەر یەک لە مێهدی عەلیدوست بۆ قوم، موجتەبا کەرەمی و مەجید سانعی بۆ هەمەدان، ستوان یەک کومەیل قوربانی و ستوان دوو حەسەن ئەحمەدی بۆ ئیسفەهان گەڕێندرانەوە.
تەنیا لە ماوەی دوو حەوتووی رابردوو دا زیاتر لە بیست چەکدار و فەرماندەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی پاراستنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریە کوژراون و تەرمەکانیان رادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراونەتەوە.