سیرووس نه‌سیری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌ننی و داهاتی ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی باسی له بڕینی بیمه‌ی ١٠٠٠ تهونكار كردووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر سیرووس نه‌سیری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌ننی و داهاتی ڕێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی مێهر وتوویه‌تی، ٦٠ تا ٧٠ هه‌زار كه‌س له‌م كه‌سانه به‌هۆی نه‌بوونی كار و شوغڵ و ئه‌وانی دیكه‌ش به‌هۆی تێنهكردنی حه‌قی بیمه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی بیمه بێبه‌ش كراون.
به‌پێی ئاماره‌كان، ٦٥ هه‌زار كه‌س كه كاره‌كانیان پێوه‌ندی به پیشه‌سازییه دهستییهكانهوه هه‌یه و ٤٢٩ههزار كه‌سی دیكه‌ش كه ته‌ون ده‌كه‌ن، له ژێر چاوه‌دێریی بیمه‌ی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی دان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌ننی و داهاتی ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ها وتوویه‌تی بوودجه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بارته‌قای بیمه‌ی تهونكارهكان نییه.
ته‌ونكارانی ژێر چاوه‌دێریی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌دی 7ی حه‌قی بیمه‌ی خۆیان تێ ده‌كه‌ن و سه‌دی ٢٠ی دیكه‌ش له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دابین ده‌كرێ.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زودا، جێگری ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیش، ڕێكه‌وتی 22ی ڕه‌زبه‌ر باسی له‌وه كرد كه بوودجه‌ی پێویست بۆ بیمه‌ی كرێكارانی خانووبه‌ره دابین نه‌كراوه، هه‌ر بۆیه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه بیمه‌ی ١٤ هه‌زار و ٢٦٣ كرێكاری خانووبه‌ره كه داهاتیان زۆر ده‌بڕدرێ.
ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی بیمه‌ی ئێرانه و نزیكه‌ی نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران له لایه‌ن ئه‌م ڕێكخراوه بیمه كراون.