ئا‌مریكا ڕایگه‌یاندووه ڕێژیمی ئێران مووشه‌كێكی تاقی كردۆته‌وه كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، نوێنه‌ری ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه، ڕێژیمی ئێران له‌م دواییانه‌دا له ڕێگه‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی بالستیكهوه به ئاشكرا گه‌مارۆكانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردووه و ئا‌مریكا هه‌وڵ ده‌دا كه شوورای ئه‌منیه‌ت سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له دژكرده‌وه نیشان بدا.
سامانتا پاوێر هه‌روه‌ها وتوویه‌تی، ئا‌مریكا پاش تاوتوێ كردنی زانیارییه‌كان پشتڕاستی كردۆته‌وه ئه‌م مووشه‌كه بالستیكهی ڕێژیمی ئێران كه له ڕێكه‌وتی ١٠ی ئۆكتۆبر هاوێژراوه، توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ناوكی هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێران پێشێل كردنی بڕیارنامه‌ی ساڵی ٢٠١٠یه كه به‌م پێیه چواره‌مین قۆناغی گه‌مارۆكان به‌دژی كۆماری ئیسلامی جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی بڕیارنامه‌ی ١٩٢٩ی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌ك كه پێوه‌ندی به‌م مووشه‌كه بالستیكانهوه هه‌بێ كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ناوكییان هه‌یه له ڕێژیمی ئێران قه‌ده‌غه كراوه.
نوێنه‌ری ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها وتی: ئێمه خه‌ریكی ئاماده كردنی ڕاپۆرتێك بۆ كۆمیته‌ی چاوه‌دێری كردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران له شوورای ئه‌منیه‌تین و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌م مه‌سه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شوورای ئه‌منیه‌ت باس ده‌كه‌ین.