حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران به ئاماژه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران تا دوو مانگی دیكه، له‌باره‌ی پاره ڕاگیراوه‌كانی ئه‌م وڵاته گوتی، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م پوڵه پێشتر خه‌رج كراوه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له وتووێژێكی تلویزیۆونیدا گوتی، ئه‌م بڕه پوڵ‌و داراییه‌ی كه ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ههیهتیو ئازاد ده‌كرێ، زۆربه‌ی ئه‌م پاره‌یه ئی بانكی ناوه‌ندییه‌و، ئه‌مانه ئه‌و پووڵهن كه پێشتر خه‌رج كراون.
ناوبراو له هه‌مان كاتدا ده‌ڵێ له حه‌وتووی داهاتووڕا مۆڵه‌تی 3 مانگ بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ناوكی كۆتایی پێ دێ‌و، ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه‌و له یه‌كه‌م ڕۆژی ئه‌و قۆناغه‌دا گه‌مارۆكان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، به‌ڵام 2 مانگ درێژه ده‌كێشێ تا گه‌مارۆكان به ته‌واوی له‌سه‌ر ئێران نه‌مێنن.
ڕوحانی گوتی گه‌مارۆ جیهانییه‌کانی دژی نیزامی بانكیی ئێران، پێشتر پێشینه‌ی نه‌بووه، ڕاسته گه‌مارۆ نه‌وتییه‌كان له عێراق‌و گه‌مارۆی زیره‌ك له لیبی پێشتر تاقیکرابوونه‌وه، به‌ڵام گه‌مارۆی بانكیی ئه‌زموونێك بوو كه زلهێزه جیهانییه‌كان له‌سه‌ر ئابووریی ئێران تاقییان کرده‌وه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی له ساڵی ١٣٩١دا داهاتی نه‌وتی ئێران بۆ ٧٠ میلیۆن دۆلار له ساڵدا دابه‌زی، گوتی ئه‌م دابه‌زینه‌ی نه‌وتی ئێران كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر دۆخی ڕکود، ئاوسان و گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران بووه، به جۆرێک که له ساڵ ١٣٩١ گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران گه‌یشته مه‌نفیی سه‌دی 7.