بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران باسی له دووهه‌مین ده‌كه‌لی ونبووی نه‌وتی ئێران كرد‌و گوتی په‌روه‌نده‌ی ئه‌م دهكهلهش بۆ ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ئابووریی نێردراوه.
بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه له‌باره‌ی چاره‌نووسی دهكهله نه‌وتییه ٨٧ میلیۆن دۆلارییه ونبووه‌که له ده‌وڵه‌تی پێشووی ئهحمهدیناژددا گوتی، په‌روه‌نده‌ی ئه‌م دهكهله نه‌وتییه له ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی ئابووریدا به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێ، به‌ڵام په‌روه‌نده‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لتر له‌باره‌ی دهكهلێكی ونبووی دیكه‌ی نه‌وت هه‌یه.
زه‌نگه‌نه ئاماژه به دهكهلێك ده‌كا كه پێشتر ونبوونی ئه‌م دهكهله ڕاگهیاندرابووو له‌م پێوه‌ندییه‌دا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کڕینی دهكهلهكان جۆره كارێك كراوه كه له بواری ئابوورییه‌وه ناسالمهو ده‌چێته خانه‌ی گه‌نده‌ڵی.