عه‌بدوڵا عه‌بدوڵاهی، فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا ده‌ڵێ ئه‌ركی جێبه‌جی كرانی پتر له ٢٥٠٠ گه‌ڵاڵه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئاو، پاڵاوگه، نیروگا، هێڵه‌كانی گاز، ژێرخانه‌كانی ڕێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رو ڕێگه‌و بان و گهورهڕێیهكان به‌م قه‌رارگایه ئه‌سپێردراوه.
ناوبراو ده‌ڵێ وانییه که چونکی قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانكردنه‌وه وه ئه‌ستۆ ده‌گرێ، ئیدی که‌رتی تایبه‌ت توانای ڕكه‌به‌ری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی نییه. ئه‌و هه‌روه‌ها حاشا له‌وه ده‌کا که ١ له ١٠ی ئابووریی ئێران له به‌ر ده‌ستی سپای پاسداران دابێ.
هاوكات عه‌بباس ئاخوندی، وه‌زیری ڕێگه‌وبان و شارسازیی له كاردانه‌وه به ڕه‌خنه‌كانی سه‌ر كه‌رتی تایبه‌تی ئێران كه پێی وایه قه‌رارگای خاتهمولئهنبیاو سپای پاسداران گه‌ڵاڵه گرینگه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌یان پاوان كردووه، گوتی: ڕاسته که زیاتر له سه‌دی 95ی پرۆژه‌كان به كه‌رتی تایبه‌ت نه‌سپێردراون، به‌ڵكوو به‌هۆی چه‌ند لایه‌نه‌وه ڕاده‌ستی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان كراون.
سپای پاسدارانی ئێران كه به گه‌وره‌ترین په‌یمانكاری خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست داه‌نرێ، پشكی سه‌ره‌كی له جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه پێ بڕاوه و هه‌ر به‌م پێیه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ده‌ست ڕاگه‌یشتنی سپا به سه‌رچاوه دراوییه‌كانی ئێران زۆر ئاسان‌و بێ كه‌ند و كۆسپ بووه.
محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ئێران، چه‌ندین جار وتوویه‌تی سپای پاسداران جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پرۆژانه‌ی كه له سه‌د میلیۆن دۆلار كه‌متر بن، وه ئه‌ستۆ ناگرێ.