ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی مه‌ئمووره ئینتزامییه‌كانی ڕێژیم له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، ٣٣ كوژراو و برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه.
له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ٢٧ كه‌س به هۆی ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم كوژراون‌و ٧ كه‌سیش بریندار بوون، له نێو ئه‌م كه‌سانه‌دا چواریان ژن‌و منداڵ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ له زۆربه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم ته‌نیا به گومانی پێبوونی شتوومه‌كی قاچاغ وه‌ك گازۆڵ ته‌قه‌یان له‌م خه‌ڵكه بێدیفاعه كردووه، به‌ڵام دوایه ده‌رکه‌وتوه كه جگه له چه‌ند كه‌سێك له‌وانه‌ی ته‌قه‌یان لێ كراوه، هیچ كامیان باری قاچاغیان پێ نه‌بووه ته‌قه كردنی هێزه‌كانی ڕێژیم له‌وان هیچ پاساوێكی قانوونی هه‌ڵناگرێ و ته‌نانه‌ت له هێندێك حاڵه‌تیشدا گولله به‌ر كه‌سانی ڕێبوار كه‌وتووه.
له نێو سه‌رجه‌م ئه‌م كه‌سانه‌دا ته‌نیا ٩ كه‌س له نزیك هێڵی سنووریی به‌لووچستان له نێوان ئێرا و پاكستان ته‌قه‌یان لێ كراوه و به‌م هۆیه‌وه یان كوژراون یا بریندار بوون و ئه‌وانی دیكه له ئاواییه‌كان، جاده ترانزیتییهكان، پاسگاكانی سه‌ر ڕێگای شاره‌كان‌و له حاڵه‌تێكیشدا له نێوه‌ڕاستی شاردا ته‌قه له خه‌ڵك كراوه.
ئه‌م كه‌مپه‌ینه له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا مه‌ئمووره‌كانی هێزی ئینتزامی پاش ته‌قه كردن شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه‌و به‌رپرسایه‌تیی جینایه‌ته‌کانیان وه ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.