سوپای سووریە لە رێگای هاوکاری وەرگرتن لە هێزەکانی ئێرانو حیزبوڵڵای لوبنانو هەروەها بە پشتیوانیی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیە، خۆی بۆ پهلاماردان بۆ سەر هێزە بەرهەڵستکارەکانی لە شاری حەڵەب ئامادە کردوە.
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز، هێرشەکەی ئەمجارە بۆ سەر ئەم هێزانەی دژبهری بهشار ئهسهد که لە شاری حەڵەب جێگیربوون، لە چاو ئەم هێرشانەی حەوتووی رابردوو کرانه سهر پارێزگای جیاوازترهو، لە ئاستێکی بەربڵاوتردا دەبێ.
لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا هێزە ئاسمانییەکانی رووسیە هێرشی بەردەوامی ئاسمانیان بۆ سەر ئەم پارێزگایە کردوهو، هێزەکانی سوپای سووریەش توانیویانە بەرەوپێش بڕۆنو ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای حەماه بگرنەوە دەست.
هاوشێوەی ئەم هێرشانە بڕیارە لە پارێزگای حەڵەبیش عهمهلیاتێکی وا بکرێو هێزەکانی ئێرانو حیزبوڵڵاش لەوێدا بەشداری بکەن.
بە پێی ئەم راپۆرتە ئامادەکارییەکان بە مەبەستی شەڕێکی گەورە لە ناوچەی حەڵەبدا دیارنو هەرکام لە ئەڕتەشی سووریە، هێزەکانی حیزبوڵڵاو بە هەزاران سەربازی ئێرانی لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا خۆیان بۆ ئەم شەڕە ئامادە کردوە.
ئەم راپۆرتەی رۆیتێرز بە ئاماژەدان به قسەکانی بەرپرسانی سووریو ئیسرائیلی باس لەوە دەکا کە چیدی هەبوونی هەزاران سەربازی ئێرانی لە سووریە شاراوە نیەو ئەوان رۆڵی بنەڕەتیان لە شەڕی نێوان هێزەکانی بەشار ئەسەدو بەرەڵستکاراندا هەیە.
لە بەرەبەری دەستپێکردنی ئەم هێرشەدا باس لەوە دەکرێ کە هێرشەکە لە ناکاو دەبێ، هێندێک لە راپۆرتەکانیش باسیان لەوە کردوە کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، لقی دەرەوەی سنوورەکانی سپای پاسدارانی ئێرانیش لەم هێرشەدا بەشدار دەبێ.
ئامادهیی ئێران بۆ بهردهوامیی شهڕو بهرگری له بهشار ئهسهد له حاڵێک دایه که حەوتووی رابردوو بە دەیان پاسدارو ٤ فەرماندەی سپای پاسداران و یەک لەوان، حوسێن هەمەدانی لە فەرماندە پلە بەرزەکانی ئەم سپایە لە خاکی سووریەدا کوژران.