ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تومی ده‌ڵێ بشێوی‌و ئاڵۆزیی بازاڕی نه‌وت له ساڵی داهاتووشدا درێژه‌ی ده‌بێ.
له ڕاپۆرتی مانگانه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئهتومیدا هاتوه که ئاستی داوای نه‌وت له بازاڕی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٦ ی زایینی بڕی یه‌ک میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار لیتر له ڕۆژدا له که‌می ده‌داو له ده‌ورووبه‌ری ٩٥ میلیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار بۆشکهدا جێگیر ده‌بێ.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوه که چوونه‌سه‌رێی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له دوای هه‌ڵگیرانی گه‌مارۆکان کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی داوای نه‌وت له بازاڕدا داده‌نێ‌و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی داشکانی نرخی نه‌وت، که‌متر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تومی له حاڵێكدا بڵاو کراوه‌ته‌وه که رێکخراوی ئۆپێک، وڵاتانی هه‌نارده‌که‌ری نه‌وت له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندوه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا ڕۆژانه ٦ هه‌زار بۆشكه دابه‌زیوه. هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ئێران له مانگی خه‌رمانان له نێو وڵاتانی ئۆپێك‌دا تا ئاستێكی به‌رچاو واته ١ دۆلار‌و ٦٣ سێنت له که‌می داوه.