مه‌جلیسی ئێران نێوه‌ڕۆکی ڕێکەوتننامه‌ی ئه‌تومیی نێوان ئێران‌و وڵاتانی ١+٥ ی به زۆربه‌ی ده‌نگ په‌سند کرد.
ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه له مه‌جلیسدا بە دەنگی به‌ڵێی ١٦١ نوێنه‌ر لە بەرامبەر ٥٩ ده‌نگی دژ‌و، ١٣ دەنگی بێلایه‌ندا په‌سند کرا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی مه‌جلیسدا نوێنه‌رانی دژ به په‌سندکردنی ڕێککه‌وتننامه‌که، له سه‌ر چۆنیه‌تیی ده‌نگوه‌رگرتن بۆ گه‌ڵاڵه‌که هه‌ڵچوون‌و ناڕه‌زایه‌تیی توندیان پیشان دا‌و، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی مه‌جلیسیان به ژێرپێنانی قانوون تاوانبار کرد.
لاریجانی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراوی مه‌جلیسدا داوای له نوێنه‌ران کردبوو ئه‌و گه‌ڵاله‌یه کهلێنو ناکۆکییان نه‌خاته نێوانه‌وه. ئه‌و له کۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای مهجلیسیشدا ڕێگه‌ی هاتنه‌به‌رباسی پێشنیار له‌لایه‌ن دژبه‌رانی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ی نه‌داو هه‌ر دوای خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ڕێککه‌وتننامه‌که ده‌نگی بۆ وه‌رگرت.
کۆنگره‌ی ئەمریکاش مانگێـک لەمەوبەر دوای پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکە سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی کۆماریخوازه‌کان ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی په‌سند کرد.
ئێران‌و شەش زلهێزی جیهان ئەمریکا، بریتانیا، چین، فەڕانسه، ڕووسیهو ئاڵمان پاش ماوەیەکی دورودرێژ لە دانوسـتانو وتووێژ له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی کۆتایی ڕێککه‌وتنی ئه‌تومیی ئێران ساغ بوونه‌وه.
بەپـێی ئەو ڕێکەوتنە دەبێت ئێران بەرنامە ناوکیـیەکەی سنوورداربکا بە شێوەیەک هیچ مەترسیەکی دروستکردنی چەکی ناو‌کی لێنەکرێ، لە بەرامبەریشدا سزا ئابوورییه‌کانی سەر ئێران لاببرێن.