سه‌عید فه‌زل ئەولا، ئه‌ندامی تیمی میللیی به‌له‌مه‌وانیی ئێران داوای پهنابەریی لە وڵاتی ئاڵمان کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ئێران لە درێژەی دابڕانی قارەمانو وەرزشکارە هەڵکەوتووەکانی ئێران لەو وڵاتە، سه‌عید فه‌زل ئەولا، ئه‌ندامی تیمی میللیی “كایاك”ی دوو كه‌سیی ئێران له مانگێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه كه له تیمی میللیی ئێران زویر ببوو، چۆتە ئاڵمان‌و داوای مافی پەنابەرێتیی لەو وڵاتە کردوە.
غوڵامڕه‌زا ئه‌مینی، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی بهلهمهوانیش گوتی: سه‌عید فه‌زل ئەولا پاش كێبڕكێكانی ئیتالیا له فیدراسیۆن جیا بۆتەوەو ئێمە بەرپرسیاری کار‌و بڕیارەکانی ئەو نین.
سه‌عید فه‌زل ئەولا و عه‌لی ئاقامیرزایی دوو ئەندامی تیمی میللیی “كایاك”ی دوو كه‌سیی ئێران له یارییه ئاسیاییه‌كانی “ئینچئون”دا براوه‌ی میداڵی زێو بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانی مۆڵه‌تی به‌شداری كردن له ئۆله‌مپیكی ٢٠١٦ وه‌ده‌ست بێنن. ئه‌م دوو یاریزانه له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به‌م ناحه‌قییه‌ی كه لێیان كراوه، تیمی میللیی ئێرانیان به‌جێ هێشت.
سه‌عید فه‌زل ئەولا پاش ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند تیمی میللیی به‌جێ هێشتووه، زۆر به توندی ڕه‌خنه‌ی له فێدراسیۆنی به‌له‌مه‌وانی گرت‌و گوتی به‌ڕێوه‌به‌ریی خراپی سه‌رۆكی ئه‌م فێدراسیۆنهو كه‌میی سه‌رچاوه‌ی دارایی هۆكاری سه‌ره‌كیی شكستی به‌له‌مه‌وانیی ئێرانه.