فاتمه سالبێهی، كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ کە به تاوانی كوشتنی مێردەکەی گیرابوو، له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ئێعدام كرا.
حوكمی ئێعدامی فاتمی له حاڵێكدا سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه له زیندانی عاڵ ئابادی شیراز جێبه‌جێ كرا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا ده‌زگای قه‌زایی به سەرنجدان به ده‌سبه‌سه‌ركرانی تاوانبار پێش ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی‌و قانوونی سزاكانی ساڵی ١٣٩٢ ئێعدامی مێرمنداڵان بوه‌ستێنێ.
فاتمه سالبێهی له دایكبووی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٧٠ له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی مێردی به كه‌سێك كرد كه ته‌مه‌نی نزیك به ٣٠ ساڵ بوو، وەک بۆ خۆی دەڵێ ئەو تا ئەو ڕۆژەی مێردی پێ‌کردبوو بۆ یه‌كجاریش ناوبراوی نه‌بینیبوو. به قسەی یه‌كێك له پارێزه‌رانی پێشووی فاتمه، ناوبراو ئه‌گه‌رچی له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان‌و له ژێر فشار‌و ئەشکەنجەدا دانی به كوشتنی مێردەکەی دانابوو به‌ڵام له دادگا حاشای لەوە کرد مێردەکەی کوشتبێ.
قانوونی ئێران ته‌مه‌نی سزاكانی تاوانبار مندالان ١٥ ساڵ بۆ كوڕان‌و ٩ ساڵی بۆ كچان له‌به‌ر چاو گرتووه، ئه‌مه له حاڵێ کدایه كه كۆنوانسیونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ نموونه كۆنوانسیونی مافی منداڵان ئێعدامكردنی مێرمنداڵانی كه‌متر له ١٨ ساڵ قه‌ده‌غه كردوه.
ئه‌م كاره‌ی ئێران دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ جاڕنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مه‌ده‌نی و سیاسی و كۆنوانسیونی مافی منداڵان هه‌یه. ئێران، عه‌ره‌بستان، پاكستان و سودان له‌م وڵاتانه‌ن كه به‌رده‌وام مێرمنداڵانه ئێعدام ده‌كه‌ن.