چهند فەرماندەیەکی دیکەی سپای پاسداران لە سوریە کوژران.
لە درێژەی کوشتاری فەرماندەکانی سپای پاسداران کە بە مەبەستی پارێزگاری لە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد ناردراونەتە سووریه، فەرشاد حەسونی زادە، فەرماندەی پێشووی تیپی سابیرینی سپای پاسداران کوژرا.
فەرشاد حەسونی زادە سێهەمین فەرماندەی سپای پاسدارانە کە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کوژراوە. ئەوە وێڕای کوژرانی لانیکەم فەرماندەیەکی حیزبوڵڵای لوبنان و چەندین پاسدار و بەسیجی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ههروهها بە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی فەرشاد حەسونی زادە زانرا کە حەمید موختار بەند یەکێکی دیکە لە فەرماندە ناردراوەکانی سپای پاسداران بۆ سووریە و فەرماندەی پێشووی تیپی حوججەتی ئەهواز کوژرا.
پێشتریش هەواڵی کوژرانی هەر یەک لە حسین هەمەدانیو عەلیرەزا قنواتی بڵاو کرایەوە.