کۆرەی باکوور لە تازەترین لێدوانیدا هەڕەشەی لە کۆرەی باشوور کرد و ئەگەری شەڕی نێوان دوو وڵاتی بە دوور نەزانی.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز”، ڕۆژی شەممە، ٢٤ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، “کیم یۆ جۆنگ”، خوشکی سەرۆکی کۆرەی باکوور، لە دوایین لێدوانیدا، کۆرەی باشووری وەک دوژمن ناوبرد و هەڕەشەی لەناوبردنی کرد و گوتی: “کاتی ئەوە هاتووە هەموو ڕێککەوتنێک لە گەڵ کۆرەی دوژمن هەڵبوەشێنێتەوە”.
شایانی باسە، خوشکی سەرۆکی کۆرەی باکوور کە ماوەیەکە وەکوو دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە دەردەکەوێ لە هەموو لێدوانەکانیدا دژی ڕێککەوتنەکانی پێشووی ئەو وڵاتەیە لە گەڵ ئەمریکا و کۆرەی باشوور.
جێگای ئاماژەیە، لێدوانەکانی ناوبراو پاش ئەوە هات کە کۆرەی باشوور ڕایگەیاند کە کۆرەی باکوور دەبێ پێبەندی ڕێککەوتن لە گەڵ ئەمریکا بێ و دەست لە تاقیکردنەوەی مووشەکی دوور مەودا هەڵبگرێ.