كاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌ڵێن هێشتا چاره‌نووسی ٦٥ كه‌س له حاجییه‌کانی ئه‌و وڵاته ناڕوونه‌و هیچ زانیارییه‌كیان له دۆخ‌و مان‌و نه‌مانی ئه‌و که‌سانه نییه.
به‌پێی قسه‌كانی سه‌عید ئه‌وحه‌دی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی حهجو زیاره‌تی ئێران تا ئێستا ته‌رمی ٣٧٧ ئێرانی بۆ ئێران گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی ٦٥ كه‌سی دیكه له‌وان ناڕوونه.
بێ سه‌رو شوێنبوونی ده‌یان حاجیی ئێرانی له عه‌ره‌بستان، قه‌سه باسێكی زۆری سه‌باره‌ت به ڕفاندنیان كراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هێندێك له كاربه‌ده‌ستانی ڕه‌سمیی ئێران ده‌ڵێن ده‌یان که‌س له حاجییه‌کانی ئێران له عه‌ڕه‌بستان ڕفێندراون، به‌ڵام عه‌لی قازی عه‌سگه‌ر، نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی بۆ كاروباری حه‌ج حاشای له ڕفاندنی ئه‌م حاجیانه کردوه.
به‌پێی زانیارییه‌کان چه‌ندین دیپڵۆماتی ڕێژیم‌و كاربه‌ده‌ستی نیزامیی سپای پاسداران له نێو ئه‌م ونبووانه دان. غه‌زه‌نفه‌ر ڕۆكنابادی، باڵوێزی پێشووی ئێران له وڵاتی لوبنان یه‌كێك له‌م دیپڵۆماتانهیه كه به‌م زووانه كه‌لوپه‌له‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌ی بێ سه‌رو شوێنه.
زۆربوونی حه‌شیمه‌ت له ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕمی جمرات له ڕۆژی جێژنی قوربانی ئه‌مساڵ كوژرانی سه‌دا كه‌سی لێ كه‌وته‌وه كه زیاتر له ٤٦٠ كه‌سیان ئێرانی بوون.