مه‌سعوود خانساری، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی، پیشه‌سازی و سامانه‌كان ده‌ڵێ ڕکودی ئابووریی ئێستای ئێران له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا وێنه‌ی نه‌بوه.
چوار وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی پێشتر له نامه‌یه‌كدا سه‌ركۆماری ئێرانیان وریاكردبۆوه كه ئه‌گه‌ر به خێرایی‌و به پێی ڕێوشوێنی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌دا بڕیار نه‌درێ، شكستی ئێستا ده‌بێته قه‌یرانێکی هه‌مه‌لایه‌نه.
مه‌سعوود خانساری وێڕای ئاماژه به‌م بابه‌ته كه له ماوه‌ی ٨ ساڵ سه‌ركۆماریی ئهحمهدینژاددا ئێران به سه‌دان میلیارد دۆلار دراوی له فرۆشی نه‌وت ده‌ست که‌وت كه ده‌وڵه‌تی پێشوو ده‌یتوانی به‌م پاره‌یه ئێران ئاوه‌دان بكاته‌وه‌و به میلیۆن ههلو ده‌رفه‌تی کاری پێك بێنێ، به‌ڵام نه ته‌نیا ئه‌م وڵاته له‌و بواره‌وه پێش نه‌كه‌وت، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه تووشی شكست هات.
سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی پووڵ ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌م پێیه كه كه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرێن، نزیكه‌ی نیو له سه‌د ده‌بێ.
كارناسانی ئابووری ده‌ڵێن، ده‌وڵه‌تی ڕووحانی هیوادار بوو كه به ڕێككه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ 6 زلهێزی جیهانی، گرفته ئابوورییه‌كانی ئێستا که‌متر ببننه‌وه، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی چه‌ند مانگ ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئێستاش نه‌گه‌یشتۆته قۆناغی جێبه‌جێ كران، هه‌ر بۆیه ئه‌م ڕێككه‌وتنه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له سه‌ر ئابووریی ئێران دانه‌ناوه.