ژماره‌ی ژنانی سه‌رپه‌رستی خێزان له ئێران هه‌ر دێ‌و زیاد دهبێو کاربه‌ده‌ستانیش ده‌ڵێن ئه‌وه خۆی خه‌سارێکی دیکه‌ی به خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئێران زیاد کردوه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران ده‌ڵێ، له ساڵی ٧٠ی هه‌تاویدا ژماره‌ی ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه له ئێران1 میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س بوو، له ساڵی ٨٥ ئه‌م ئاماره گه‌یشته ١ میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كهسو، له ساڵی ٩٠ هه‌تا 2 میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س زیادی کرد، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌دی ٥٥ ی ئه‌م خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه.
به‌پێی ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن جێگرایه‌تیی كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه‌ی بنیاتی سه‌ركۆماری زیاتر له سه‌دی ٧٠ی ژنانی سه‌رپه‌رستی خێزان نه‌خوێنده‌وارن.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران ده‌ڵێ ئه‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه له په‌نا گۆڕینی ئۆلگووی مه‌سره‌فی موعتاده‌كان له ماده‌ی سوننه‌تییه‌وه بۆ مادده‌ی هۆسبهری سه‌نعه‌تی، نه‌بوونی سۆز خۆشه‌ویستی و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتی پێکه‌وه‌بوون به گرینگ‌ترین خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران داده‌نرێن.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران وێڕای ڕاگه‌یاندنی به‌داخبوون له بابه‌ت ڕه‌وتی ڕوو له زیاد بوونی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران گوتی: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا نه‌ته‌نیا هیچ كام له خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له كه‌مییان نه‌داوه، بگره به به‌رده‌وامی زیاتر دهرکهوتوونو ئاسه‌واری خراپیان به‌رچاوتر بووه.