كازم پالیزدار، به‌ڕێوه‌به‌ری ستادی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵییه ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد، ڕاشكاوانه ڕایگه‌یاندووه كه پله‌به‌رزترین ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد وه‌ك سه‌رۆكی گشتیی ئه‌م كاتی بانكی ناوه‌ندی، ئاگاداری گه‌نده‌ڵییه ئابوورییه‌كانی بابه‌ك زه‌نجانی و كه‌سانی دیكه بوون و ئه‌م گه‌نده‌ڵییانه به پاڵپشتی ئه‌وان كراون.
پالیزدار، وێڕای ئاماژه به كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ڵێ بابه‌ك زه‌نجانی به پاڵپشتیی ده‌وڵه‌تی مه‌حموود ئهحمهدینژاد توانیویه‌تی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه ماڵییه بكا‌و سرووشتییه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت پشتیوانی لێ نه‌كردبا، ئه‌و نه‌یده‌توانی چالاكیی ئابووریی له‌و ئاسته‌دا هه‌بێ.
كازم پالیزدار له درێژه‌دا گوتی بوونی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كیی ڕوودانی گه‌نده‌ڵییه ماڵییه‌كانی بابه‌ك زهنجانیو باقی تاونبارانی دیكه بووه. به قسه‌ی ڕاوێژكاری جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران، له ژێر ناوی “ده‌ورلێدانی گه‌مارۆكان” چه‌ندین شیركه‌ت له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژادهوه دامهزرانو پووڵ‌و پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریش هه‌ر به‌م بۆنه‌وه خرایه به‌ر ده‌ستی كه‌سانێك، زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ش پاش وه‌رگرتنی ئه‌م پاره‌یه به ته‌واوی ون بوون یان به قه‌ولی خۆیان له به‌ر ده‌ست نه‌مان.
كازم پالیزدار هه‌روه‌ها پێداگری كرده‌وه كه به دڵنیاییه‌وه سێ وه‌زیر و سه‌رۆكی گشتیی بانكی ناوه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد، پشتیوانی زه‌نجانی بوون‌و به پاڵپشتی ئه‌وان ئه‌م گه‌نده‌ڵییه ڕووی داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ستادی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵییه ئابوورییه‌كان، ڕایگه‌یاندووه یه‌كێكی دیكه له په‌روه‌نده زه‌به‌لاحه‌كانی گه‌نده‌ڵیی له سه‌رده‌می ئهحمهدینژاددا خواردنی نزیكه‌ی 22 میلیارد دۆلار له سه‌رچاوه دراوییه‌كانی ئێران بووه كه ئه‌ویش هه‌ر به پاڵپشتی بانكی ناوه‌ندی بووه.