وتووێژی ستراتیژی عێراق و ئەمریکا دەستی پێکرد و گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانیش لەو وڵاتە داوای دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق دەکەن.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەری و میدیاکانی عێراقی، ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، وتووێژی ستراتیژیی نوێی عێراق و ئەمریکا دەستی پێکردوە کە تەنیا بواری ئەمنی نییە و لە هەموو بوارەکانی سیاسی، تەندروستی، فەرهەنگی و ئابوورییەوە ئەمریکا دەیهەوێ تەنیا خۆی شەریکی ستراتیژی عێراق بێ و دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو وڵاتە ببڕێ، هاوکات لە دانیشتن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا “هادی عامری”، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە حکوومەت دەبێ دەسبەجێ بڕیاری پارلمانی عێراق کە دەنگی بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە دابوو جێبەجێ بکا.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی لە ڕێگای گرووپە شیعەکانی نزیک لە خۆیەوە دەیهەوێ کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەو وتووێژانە دابنێ و هەر خۆی ئەکتەر و دەسەڵاتداری عێراق بێ.