سەرۆکی پۆلیسی ئینتێرپۆلی هێزی ئینتزامیی ئێران باسی لەوە کردوە کە نزیکەی ٢٠٠٠ ئێرانی لە زیندانەکانی دەرەوەی وڵاتدا بەند کراون.
مەسعوود ڕێزوانی، سەرۆکی پۆلیسی ئینتێرپۆلی هێزه ئینتیزامییهکانی ڕێژیم گوتی؛ لە حالی حازردا نزیک بە ١٨٠٠ تا ٢٠٠٠ کەسی ئێرانی لە وڵاتانی بیانی بە هۆی سزادرانیان به تاوانی جۆراوجۆر له زیندان دان.
ناوبراو گوتی ژمارهیهکی زۆر هاووڵاتیی ئێرانی کە لە وڵاتانی کەنداو و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەندکراون، تاوانهکهیان قاچاغی مادەی هۆشبەر بووه. چەند ڕۆژ لەوەپێشیش ئیڕنا، هەواڵدەریی ڕهسمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران نووسیبووی که زیاتر لە ٢٢٧ ئێرانی لە زیندانی مالیزی دان کە به تاوانی قاچاغی مادەی هۆشبەرەوە گیراونو هێندێک لەم بەندکراوانە حوکمی ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.
لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٣ کازم سەجادی بەڕیوەبەری گشتیی کاروباری ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ٣ هەزارو ١٣٠ ئێرانی لە وڵاتانی بیانی بەند کراونو لەم ڕیژەیە ٢ هەزارو ٦٨٤ کەسیان لە وڵاتانی ئاسیاو ٥٥٢ کەسی دیکەش لە وڵاتانی ئامریکاو ئورووپا بەند کراون.
ڕۆژی ١٦ بانەمەڕی ئەمسال حوسێن ئازین، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەسڵی ٩٠ی مەجلیس گوتی بە پێی ئاماری وەزارەتی دەرەوە ٢ هەزارو ٣٧١ ئێرانی تا کۆتایی ساڵی ٩٣ لە زیندانەکانی دەرەوەی ئێران دان.
ناوبراو دەڵێ لە سالی ٩٢ ئەم ڕێژەیە ٣ هەزارو ٥٠٠ کەس بووە.