له سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت یارانه‌ی نه‌غدی له ٤ میلیۆن كه‌سی دیكه‌ش ده‌بڕن.
عه‌لی ڕه‌بیعی، وه‌زیری ته‌عاون، كار‌و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تیی له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا یارانه‌یان له زیاتر له 2 میلیۆن كه‌س له ئێران بڕیوه، باسی له بڕینی یارانه له ٤ میلیۆن كه‌سی دیكه‌ش كرد.
ڕه‌بیعی له وتووێژ له‌گه‌ڵ دهنگو ڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی‌دا گوتی تا ئێستا به دڵنیایی ناوی 2 میلیۆن و سه‌د هه‌زار كه‌س له لیستی یارانهوهرگرهكان سڕدراوه‌ته‌وه‌و، بۆ جێبه‌جێ كرانی په‌سندكراوی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی پێویسته نزیكه‌ی ٤ میلیۆن كه‌سی دیكه‌ش له‌م لیسته‌یه كه‌م بكرێنه‌وه.
وه‌زیری ته‌عاون، كار‌و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تیی بنه‌مای ده‌ستنیشان كردن‌و سڕینه‌وه‌ی ناوی ئه‌م كه‌سانه‌ی بۆ جۆری داهاته‌كان، خهرجو تێچووی ژیان‌و بڕی سهروهتو سامانی ئه‌م كه‌سانه گه‌ڕانده‌وه.
ڕه‌بیعی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا په‌ڕژایه سه‌ر قه‌یرانی بێکاری‌و پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه كه له ساڵانی داهاتوودا ٥ میلیۆن كه‌سی دیكه‌ش بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار دێنه بازاڕی کاره‌وه. به قسه‌ی وه‌زیری کار‌و ته‌عاون زۆربه‌ی ئه‌م حه‌شیمه‌ته ده‌رچووانی زانكۆكان‌و له ژنان پێك دێن، به‌ڵام ئه‌وان وا به ئاسان کاریان ده‌ست ناکه‌وێ.
وه‌زیری کاری رێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ له چه‌ند ساڵی داهاتوودا بۆ دابینکردنی هه‌لی کاری بۆ حه‌شیمه‌تی بێ‌کاری وڵات هه‌ر نه‌بێ ده‌بێ له ساڵدا ٨٠٠ هه‌زار هه‌لی كاری نوێ پێک بێ، له حاڵێكدا كه به‌پێی ئاماری ڕه‌سمی توانای ده‌وڵه‌ت بۆ دروستکردنی هه‌لی كار له ٣٠٠ هه‌زار ده‌رفه‌ت تێناپه‌ڕێ.
کارناسانی ئابووری ده‌ڵێن هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تی یازده‌یه‌م به‌ربه‌ره‌كانیی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی بێكاریی له سه‌رووی به‌رنامه ئابوورییه‌كانی داناوه، به‌ڵام وێده‌چێ له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كه ئابووریی ئێران تووشی قه‌یرانێکی قووڵ هاتووه، گرفتی بێكاری هه‌روا وه‌ك گه‌وره‌ترین کێشه بۆ خهڵکو ده‌وڵه‌ت بمێنێته‌وه.