هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێ ئێران فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی نیزامی به‌ره‌ی دژ به نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د له وڵاتی سووریه‌ی وه‌ئه‌ستۆی گرتوه.
له حاڵێكدا كه هێرشه ئاسمانی‌و موشه‌کییه‌کانی ڕووسیه دژ به دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه درێژه‌ی هه‌یه، ڕۆیتێرز له ڕاپۆرتێكدا ئه‌م كارانه‌ی به ده‌ره‌نجامی گه‌ڵاڵه‌ی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سپای پاسداران ناو بردوه که بۆ كاربه‌ده‌ستانی ڕووسی پێشنیار كردبوو.
ڕۆیتێرز له زمان كاربه‌ده‌ستێكی ئهمنیهتیو هه‌واڵگریی ناوچه ده‌ڵێ بڕیاری پلان‌و کاردانه‌وه‌ی نیزامیی هاوبه‌شی ئێران ـ ڕووسیه له وڵاتی سووریه چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش له دیداری نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیهو عه‌لی خامنه‌یی درا، پاشان قاسم سلێمانی بۆ ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه چووه مۆسكۆ.
پێش ئه‌م ساغبوونهوهیهی ئێران‌و ڕووسیه، ڕێژیمی ئێران به به‌شداركردنی میلیشیا شیعه‌کان له ته‌نیشت ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌دو ناردنی ئه‌فسه‌رانی سپای پاسداران‌و هێزه چه‌کداره‌کانی خۆی که به‌شێکی زۆریشیان کێ کوژران، یارمه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌دو رێژیمه‌که‌ی دابوو.
ڕووسیه‌ش که له كاتی شه‌ڕی سارده‌وه هاوپه‌یمانی دهمێشقه، چه‌كوچۆڵی بۆ ئه‌رته‌شی سووریه ناردوه‌و له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا له هه‌مبه‌ر ڕۆژاوادا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان پشتیوانیی له‌و ڕێژیمه‌وه كرد، که‌چی به‌م حاڵه به‌شار ئه‌سه‌د له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتی ته‌نیا یه‌ك له ٥ ی خاكی وڵاته‌که‌ی له ده‌ستدا ماوه‌ته‌وه.