ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێ له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا له وڵاتی ئێران ئاستی ئێعدامكردنی زیندانیان سه‌دی ٣٥ به‌رزبۆته‌وه.
زۆربه‌ی ئێعدامه‌كان له ئێران پێوه‌ندییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه‌و ته‌نیا له زیندانی قزلحه‌ساردا له نێو نزیك به ٢ هه‌زارو ٣٠٠ به‌ندكراودا که به تۆمه‌تی قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیراون، ١٨٥٠ كه‌سیان حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. هه‌ر به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان له ماوه‌ی 3 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا لانیكه‌م ٩٢ هه‌زار كه‌س له ئێران به هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كراون.
ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێ ته‌نیا له ماوه‌ی 9 مانگی ئه‌مساڵی زایینی‌دا، ئاماری ئێعدام له چاو ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له سه‌دی ٣٤ به‌رزبۆته‌وه، ئه‌مه له حاڵێك دایه كه سێ مانگ بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ ماوه‌و شیمانه‌ی ئه‌مه ده‌كرێ كه ئه‌م ئاماره تا ئاستێكی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره له ماوه‌ی ٩ مانگی ئه‌مساڵ، ٧٩١ كه‌س له ئێران ئێعدام كراون كه هه‌واڵی ته‌نیا ئێعدام‌کرانی ٢٩٨ كه‌سیان له ڕاگه‌یه‌ن‌و سایته دهوڵهتییهكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه. له نێو ئه‌م كه‌سانه‌دا لانیكه‌م ١٢ كه‌سیان ژن بوون.
له ساڵی ٢٠١٤ی زایینیش‌دا ٧٥٣ كه‌س له ئێران ئێعدام كران که ته‌نیا هه‌واڵی ٢٩١ كه‌سیان له لایه‌ن سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌م نێوه‌دا ٣٦٧ كه‌س واته نیوه‌یان به تۆمه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌رو ٢٤٠ كه‌سیان به تاوانی “کوشتن” له دار دران‌و لانیكه‌م ٢٦ كه‌س له‌وان ژن بوون.
به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٥٤٣ كه‌س به تاوانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون كه ته‌نیا ١٤٦ بابه‌تیان له لایه‌ن میدیا‌و ڕاگه‌یه‌نه دهوڵهتییهكانهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
غوڵام‌حوسێن مۆحسێنیی ئێژه‌یی، وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه تاوانی زیاتر له سه‌دی ٤٤ی به‌ندكراوانی ئه‌م وڵاته ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه.