Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۱۹ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۹ | 09/08/2020 | کاتژمێر:
جیهان

ئەمریکا: کۆماری ئیسلامیی ئێران گەورەترین هەڕەشەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە

07/07/2020 | 20:50:43
+A
-A

وتەبێژی “پێنتاگۆن” بە ئاماژە بە قسەکانی فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ڕێژیم دەڵێ: کۆماری ئیسلامیی ئێران گەورەترین هەڕەشەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “نیووزویک ” وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا  لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ڕێژیم کە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕۆژنامەی ئێرانیی “سۆبحی سادق”ـدا بڵاو کرایەوە و گوتبووی هەموو کەناراوەکانی ئێران پڕچەک و ئامادەیە بۆ هێرش کردنە سەر دوژمنان، دەڵێ: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بانگەشەی دۆستایەتیی لەگەڵ دراوسێکانی دەکا، بەڵام لە لایەکی دیکەوە بە شێوەیەکی ئاژاوەگێڕانە هەموو وڵاتانی دراوسێ تێک‌داوە و گەورەترین هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بە تایبەت دراوسێکانی.

شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران  و بناغەی بیریی ئەو ڕێژیمە بە پەرەپێدانی دەسەڵات و هیلالی شیعە دامەزراوە و لە ماوەی ئەم ٤١ ساڵەی دەسەڵاتدارییدا هەوڵی بۆ دراوە و لە ڕێگای دەستێوەردان و ئاژاوە نانەوە و کوشتنی خەڵکی بێ‌تاوانی ئێران و ڕاماڵینی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەوە تا ئێستاش درێژەی کێشاوە و بەردەوامە.