Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۲۰ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۹ | 10/07/2020 | کاتژمێر:
کوردستان

ئەنجومەنی “پاژین”ـی بانە ڕێزی لە سێ شەهیدی ژینگەپارێزی “ژیوا”ی پاوە گرت

30/06/2020 | 22:16:26
+A
-A

ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “پاژین”ـی بانە بە دانانی بەنێرێک ڕێزی لە شەهیدانی ژینگەپارێزی “ژیوا”ی پاوە  گرت.

پاژینی بانە وەک ڕێزێک و وفایەک بۆ سێ شەهیدی ژینگەپارێزی پاوەیی، بەنێرێکی گەورەی لە یەکێک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی نێو شاری بانە هەڵواسی، کە بە وێنەی هەر سێ شەهیدی ژینگە و هەروەها دروشمی “نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین” نەخشێندراوە.

جێی ئاماژەیە، ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی سێ ژینگە پارێزی ئەنجومەنی “ژیوا”ی پاوە بە ناوەکانی “موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی”، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەرەخێلی پاوە لە ئاگردا سووتان و گیانیان لەدەست دا.

شایانی باسە، ئەنجومەنی “پاژین”ـی بانە یەکێک لە ڕێکخراوە چالاکەکانی بواری ژینگەپارێزییە لە شاری بانە کە ساڵانە چەندین چالاکی جۆربەجۆر لە بوار ژینگەپارێزی بەڕێوە دەبات و ئەندامانی دڵسۆزی ئەو ڕێکخراوەیە هەموو کات لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کوردستاندا بەشدارن.