Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۲۰ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۹ | 10/07/2020 | کاتژمێر:
کوردستان

ڕێزگرتنی خەڵکی سەقز لە شەهیدانی ژینگە

30/06/2020 | 14:42:33
+A
-A

خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری سەقز بە هەڵکردنی مۆم و دانانی تاجە گوڵینە ڕێزیان لە شەهیدانی ژینگەی کوردستان گرت.

ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، لە شاری سەقز خەڵکی نیشتماندۆست و دڵسۆزی ئەو شارە بە نیشانەی ڕێزگرتن لە شەهیدانی ژینگەی کوردستان “موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی” لە پارکی مەولەوی ئەو شارە  بە دانانی تاجە گوڵینە و هەڵکردنی مۆم یاد و ناوی ژینگە پارێزانی شەهیدیان بەرز ڕاگرت و بەڵێنیان لەگەڵ  نیشتمان و ئەو شەهیدانە نوێ‌کردەوە .

شایانی باسە کە “موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی” سێ ژینگە پارێزی نیشتماندۆستی ناوچەی پاوە بوون کە لە پیلانێکی سپای پاسدارانی ڕێژیمدا و لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەرەخێڵ لە ناوچەی پاوە شەهید بوون و گیانیان لە ڕێگای پاراستنی نیشتماندا بەخت کرد.