Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۲۰ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۹ | 10/07/2020 | کاتژمێر:
ئاگادارییەکان

ئاگاداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا

29/06/2020 | 17:23:34
+A
-A

لە ٣١ ساڵەی تێرۆری شەهید دوکتۆر عەبدوڵڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەدەستی تێرۆریستەکانی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وییەنی پێتەختی ئوتریش، ئاگادارییەکی بلاوکردەوە کە دەقی ئاگادارییەکە بەم شێوەیە:
هەرچەند ئەو نەخۆشییەی کە داوێنگیری کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بووە دەرفەتی ئەوە نادا چالاکییەکان وەک خۆی و لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا بەڕێوە بچن و بۆ پاراستنی گیانی خەڵکەکەمان لە نەخۆشی کۆرۆنا خۆمان لە گردبوونەوە و خۆپێشاندانەکان پاراستووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی تێرۆری ناجوامێرانەی دکتورعەبدوڵڕەحمان قاسملوو بە دەستی چەپەڵی تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی و لە یادی ٣١ ساڵەی شەهیدبوونی ئەو رێبەرە بلیمەتەی نەتەوەکەماندا لەپێش باڵەخانەی باڵویزخانەی کۆماری ئیسلامی لە لەندەن کۆدەبینەوە و بۆ جاریکیتر ناڕەزایەتی خۆمان لەو کردەوە تێرۆریستیە دەردەبڕین و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە ڕێبواران و درێژەدەرانی رێبازە پیرۆزەکەی، هەروا شێلگیرانە لە خەبات و تێکۆشان و لە سەنگەری قەڵای لەگیراننەهاتووی گەلەکەماندان و بەگژ سیاسەتی تێرۆر و تۆقاندنی کۆماری ئیسلامیدا دەچنەوەو ئەو ڕووداوە و ئەو مرۆڤە مەزنە بە فەرامۆشی ناسپێرن.
کات: ڕۆژی ١٣ی جولای ٢٠٢
کاتژمێر: ١٤ بۆ ١٦ی دوانیوەڕۆ
ناوونیشان:
باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن
16 Princes Gate, Knightsbridge, London SW7 1PT