Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۲۰ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۹ | 10/07/2020 | کاتژمێر:
ئێران

پەیامی بەرەی یەکگرتووی کورد بە بۆنەی شەھیدانی نوێی ژینگە

29/06/2020 | 13:37:50
+A
-A

بە داخەوە دیسان ھەستیاری و نیشتمان خۆشەویستی ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە بووە ھۆی قوربانی بوونی سێ شۆڕەسواری دیکەی بە ئەمەگ و بە بەھرەی کوردستان، وڵاتێک کە ڕۆڵەکانی ڕۆژانە لە ڕێگەی نان و کۆڵبەری، بڕوا و عەقیدە و ژینگە پارێزی دا، تێدا دەچن  و گیانی پیرۆزیان دەبێتە قوربانی.

زاگرۆس خەریکە گڕ دەگرێ  و دڵسۆزانی  ئەم خاکە گیانی بۆ قوربانی دەکەن و بەرپرسان لە خەوی بێ خەیاڵی دان، خەوێک کە ڕەنگە تەعبیرەکەی گڕ گرتنی کورسیەکانییان لە سۆزی زاگرۆس نشینان و زگ سووتاوانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە بێت. نەبوونی ھیچ ئیمکاناتێکی پێویست بۆ کوژاندنەوەی ئاگر و دامرکاندنی گڕی دارستان و کێڵگەکان بۆتە ھۆکارێک بۆ قوربانی بوونی گیانی قارەمانانی ژینگە پارێزی کوردستان، کە بە داخەوە ئەوە یەکەم جار نییە وەھا ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوودەدات و ھیوادارین دوایینی بێت.

“بەرەی یەکگرتووی کورد”، ئەگەرچی شانازی دەکا بە بوونی ئەو ڕۆڵە نیشتمان پەروەرانە، بەڵام بۆ گیان بەخت بوونییان بە خەمەوەیە و وێڕای سەرە خۆشی لە خۆی و گەلی کورد و جەماوەری شاری پاوە و بنەماڵەی ژینگە پارێزانی کوردستانی دەلال و  قوربانییانی ئەم جارە، شەھیدان؛ موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی، داوا لە دام و دەزگا پێوەندیدارەکانی حکوومەت دەکات لەوە زیاتر بە کەمتەر خەمی و بێ ئیمکاناتی ئیزن نەدەن زاگرۆس ھێمای ھەناسە و شکۆ بسوتێ و منداڵانی ئەم وڵاتە گیانیان ببێتە قوربانی ناکارامەدی و کەمتەرخەمی ئەوان.

ڕۆحی پیرۆزیان شاد و یادیان بەردەوام

 

بەرەی یەکگرتووی کورد

٩ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی