Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۲۰ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۹ | 10/07/2020 | کاتژمێر:
کوردستان

دەسبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگە پارێزی لە سنە

29/06/2020 | 00:09:24
+A
-A

“فەڕانەک جەمشیدی”، چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، “فەرانەک جەمشیدی”، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی “سەوزی کوردستان”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە، لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە کوردە، دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە شەخسییەکانی وەک کامپیوتێر موبایلەکەی دا گرتوە.

شایانی باسە، گرتن و دەسبەسەر کردنی چالاکوانانی مەدەنی و لاوانی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام و بە شێوەی سیستماتیک درێژەی هەیە و ڕۆژانە لاوانی کورد بە بیانووی جۆراوجۆر دەسبەسەر دەکرێن و دەخرێنە بەندیخانەکان و لەگەڵ توندوتیژی بەرەوڕوو دەبنەوە و لە چارەنووسی بەشێکیشیان هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.