Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۱۴ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۹ | 04/08/2020 | کاتژمێر:
جیهان

قەیس خەزعەلی: لە عێراق ئاژاوە بەرپا دەکەین

28/06/2020 | 12:33:18
+A
-A

“قەیس خەزعەلی”، ڕێبەری گرووپی “عەسائێبی ئەهلی حەق”، هەڕەشە لە حکوومەتی عێراق دەکا.

پاش هێرشی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر بنکەیەکی کەتائێبی حیزبوڵڵای عێراق و دەسبەسەر کردنی ١٤ سەرکردەی ئەو گرووپە، هێرشەکە کاردانەوەی جیاجیای لێ‌کەوتۆتەوە.

ئەم پەلامارەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە لایەکەوە بە خاڵێکی بەهێزی حکوومەتەکەی مستەفا کازمیی دەزانن بۆ سەپاندنی هێزی حکوومەت بەسەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدا و لە لایەکیشەوە “قەیس خەزعەلی”، ڕێبەری کەتائێبی ئەهلی حەق کە گرووپێکی حەشدی شەعبی و نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، هەڕەشەی ئاژاوە نانەوە و تۆڵە سەندنەوە لە حکوومەتی عێراق دەکا و دەڵێ: “ئێمە هیچ‌کات پەلاماری هێزە عێراقییەکانمان نەداوە و بەس ئەمریکاییەکانمان کردۆتە ئامانج  ودڵنیاشم کە ئەو بڕیارە لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە نەبووە.”

ئەم گرووپە چەکدارە هەڕەشەی ئاژاوەنانەوە لە عێراقدا دەکا ئەگەر دەسبەسەر کراوەکان بە زووترین کات ئازاد نەکرێن.