Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۱۴ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۹ | 04/08/2020 | کاتژمێر:
جیهان

حکوومەتی عێراق: ئیزن نادەین هیچ گرووپێک لە عێراق لە یاسا دەرچێ

28/06/2020 | 12:21:22
+A
-A

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند کە زۆربەی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی، بە تایبەت کەتائێبی حیزبوڵڵا چەند ڕۆژ پێش ئەوەی کە فەرمانی دەسبەسەرکردنیان لە لایەن دادگاوە بۆ دەرچێ لەعێراق چوونەتە دەرەوە.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ئێران “ئینتێرناشناڵ” کە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، بڵاو کرایەوە وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق “یەحیا ڕەسووڵ” ڕایگەیاند کە دەسبەسەر کردنی ١٤ کەس لە فەرماندەکانی کەتائێبی حیزبوڵای عێراق بە فەرمانی دادگا بووە و بۆ گەڕانەوەی شکۆی حکوومەتی عێراق ئەنجام دراوە و لێکۆڵینەوە لە دەسبەسەر کراوان دەستی پێ‌کردوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئێوارەی ڕۆژی پێنچ شەممە، ٥ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی دژە تێرۆری عێراق لە کاتی پشکنینی بنکەیەکی کەتائێبی حیزبوڵادا دەستیان بەسەر چەندین کەرەستەی مووشەک هاوێژی ئەو گرووپەدا گرتوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەتی عێراق ئیزن بە هیچ کەس و لایەنێک نادا کە یاسای ئەو وڵاتە پێشێل بکەن.

شایانی باسە کە بەردەوام لە لایەن چەند لایەنێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، هێرش کراوەتە سە بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و ئەم دەسبەسەرکردنانەی دوایی جیددیترین هەنگاوی حکوومەتی عێراق بووە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو گرووپانە و کردەوە تێرۆریستی و ئاژاوەگێریەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق.