دوای چەند مانگ دیارنەبوونی فەرماندەی سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی عێراقی کرد.
ئیسمائیل قائانی لەگەڵ ئیرەج مەسجدی یەکێک لە فەرماندەکانی سپای قودس کە باڵوێزی کۆماری ئیسلامیشە لە عێراق، وێرای سێ پاسداری دیکە لە بەغدا سەرقاڵی پیلانداڕێژین بۆ هێرشی تێرۆریستی لە ڕێگەی گرووپە تێرۆریستییەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.
ماڵپەری ئیلاف ڕایگەیاند، “ڕەزا ئەردەکانیان” وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی سەرۆکایەتی ئەو سەفەرەی لەسەر شانە. سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن کۆماری ئیسلامی نیگەرانی ئەوەیە کە عەرەبستانی سعوودی بە جێگەی ئێران کارەبای عێراق دابین بکات.
سەرچاوەیەکی عێراقی بە ماڵپەری ئیلافی گووتوە، قائانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بەوە دانوستان دەکات کە چۆن هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بچنە دەرەوە. بێگومان کۆماری ئیسلامی تەنیا لە ڕێگەی هیز و میلیشیاکانی سەر بە خۆی لە هەوڵی گوشار خستنە سەر ئەمریکایە لە عێراق و تا ئێستا لەو پێوەندییەدا سەدان کردەوەی تێرۆریستی ئەنجامداوە. هەروەها ماڵپەری “ئیلاف” بلاویکردۆتەوە کە بەرپرسانی ڕێژیم داوایان لە حکوومەتی حێراق کردووە کە نابێ عێراق عەرەبستان بکاتە جێگرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دابینکردنی وزەی وڵاتەکەی.
شایانی باسە کە هەواڵدەرییەکانی کۆماری ئیسلامی تەنیا باسی سەفەری ئەردەکانیانیان بۆ عێراق کردووە و باس لەوە نەکراوە کە قائانی لەو سەفەرەدا بەشدارە.