Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۱۴ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۹ | 04/08/2020 | کاتژمێر:
جیهان

خاوەنی پێنج کەشتیی ئێرانی کەوتنە نێو لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە

25/06/2020 | 12:16:34
+A
-A

لە درێژەی گوشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر خاوەنی پێنج کەشتیی ئێرانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز″، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، خاوەنی  پێنج کەشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ناوکانی عەلی دانایی کنار سەری، موحسین گەوهەردێهی، عەلیڕزا ڕەهنوەرد، ڕەزا وەزیری و حەمید ڕەزا یەحیا زادە، بەهۆی گواستنەوەی بێنزین بۆ ڤەنزۆئێلا خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکادا هاتوە کە ئەو پێنج کەسە یەک میلیۆن و پێنسەد هەزار بەرمیل بێنزینیان لە ئێرانەوە بۆ ڤەنزۆئێلا گواستۆتەوە.

شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای برسییەتی و بێکاری خەڵکی ئێران بەردەوام سەروەت و سامانی ئەم خەڵکەی بۆ پشتیوانی لە گرووپ و ڕێژیمە تێرۆریستەکان بە کار هێناوە، ئەو سیاسەتە هەڵانەشی بوونەتە هۆی نەهامەتی بۆسەر ژیان و ئەمنییەتی گەلانی ئێران و تەریک کەوتنەوەی هەرچی زیاتری ئەو ڕێژیمەی کە دەیان ساڵە بۆتە بەڵای سەری گەلانی ئێران و ناوچەکە و پەرەسەندنی تێرۆر و ئاژاوە لە جیهاندا.