Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۱۹ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۹ | 09/08/2020 | کاتژمێر:
جیهان

ئەمریکا: کۆماری ئیسلامیی ئێران مەترسیدارترین ڕێژیمی پشتیوانی تێرۆریزمە لە جیهاندا

25/06/2020 | 12:01:32
+A
-A

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە تێرۆر و تێرۆریزم لە جیهاندا، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران مەترسیدارترین ڕێژیمی پشتیوانی تێرۆریزمە لە هەموو جیهاندا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز″، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە سەبارەت بە تێرۆر و تێرۆریزم بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩دا مەترسیدارترین ڕیژیمی پشتیوانی تێرۆریزمە لە جیهاندا، کە بە پشتیوانی ئەو گرووپە توندئاژوانەی وەکوو حیزبوڵای لوبنان و عێراق، حەماس، ئەنساروڵڵای یەمەن، ئەلقاعیدە و گوردانی ئەلەشتەر لە بەحرەین و گرووپەکانی دیکە، یان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە سەرانسەری جیهاندا توندوتیژی و شەڕ و تێرۆر پەرە پێ‌دەدا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها هاتوە کە ئەو ڕێژیمە پێشتر ساڵانە ٧٠٠ میلیۆن دۆلاری تەرخان کردبوو بۆ پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان لە عێراق، سووریە، لوبنان، یەمەن و فەلستین، بەڵام بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ئەو توانایەی نەماوە و گرووپە تێرۆریستییەکانیش لە جیهاندا بێ‌هێز بوون.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە: “ئەمریکا بە بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان گورزێکی گەورەی لەو ڕێژیمە لە جیهاندا وەشاند”.
لە لایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر ئیسرائیل و بە پێی زانیارییەکان بۆ زەربە لێدان لە ئیسرائیل، لە ڕێگای حیزبوڵای لوبنانەوە خەریکی بەرهەمهێنانی مووشەکە لە وڵاتی لوبناندا.