Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سێ شه‌ممه ۱۴ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۹ | 04/08/2020 | کاتژمێر:
جیهان

بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە

24/06/2020 | 12:25:47
+A
-A

لە هێرشێکی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە پێنج چەکدار کوژران و چەند ماشین چەک و تەقەمەنی تێکشکێندران.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بنکەیەکی سپای پاسدارانیان لە نزیک شاری “سویدا” لە سووریە کردە ئامانج کە لە ئاکامدا پێنج چەکداری سپای قودس کوژران و دەیان کەسی  دیکەش بریندار بوون .

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند ماشینی چەک و تەقەمەنی سپای پاسداران کە لە عێراقەوە بۆ سووریە دەچوو کردە ئامانج و تێکیان شکاندن کە  هەموو سەرنشینییەکانیشی کوژران، بەڵام ئاماری کوژراوانی ئەم بوردمانە  لە بەردەست دا نییە.

شایانی باسە کە ئیسرائیل بە ئاگاداریی ئەمریکا و ڕووسیە دەیهەوێ بە تەواوی ئەو ڕێژیمە لە سووریە وەدەربنێ و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ناتوانێ هیچ دژکردەوەیەک لەخۆی نیشان بدا.