Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۲۰ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۹ | 10/07/2020 | کاتژمێر:
جۆراوجۆر

ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

22/06/2020 | 00:13:35
+A
-A

ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

 

کوژران و برینداربوونی ٥٨ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٠٦ چالاکی سیاسی، ئێعدامی ١٤ بەندکراوی کورد

 

(ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا)

 

کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ١٣٩٩و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا هەمدیسان وەک ڕابردوو بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا پێ ‌برا.

بەپێی ئەو داتا و زانیار‌یانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی بەهار و سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی پێشێلکردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.

 

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا کە کۆمەڵگەی مرۆیی بە پەتای کۆرۆناوە گرفتار بووە و هەموو وڵاتان و دەوڵەتان بەپێی توانایان لە هەوڵی خزمەتکردن بە خەڵکی خۆیان و کەمکردنەوە لە مەینەتی و کێشەکانیاندا بوون، ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ٥٨ کۆڵبەرە ٢٤ کەسیان کوژراون و ٣٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها دوو کۆڵبەریش بە هۆی تەقینەوەی مین لاقیان پەڕیوە.

کوژران و برینداربوونی ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨)یشدا  ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا و بریندار ببوون. لەو ٢٤٠ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٧٣ کەسیان کوژرابوون و هەروەها ١٦٧ کەسیش بریندار ببوون.

 

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ١٠٦ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٣٦ کەس لەوان حوکمی ٢ مانگ تا ٢٥ ساڵ (سەرجەم ٢٣٧٢ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە، بەندکراوێکی سیاسیی کوردیش بەتۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە؛ هەروەها دوو بەندکراوی سیاسیی کوردیش لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لێ ئەستێندراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨)یش لانیکەم ٨٥٤ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون. لەو ٨٥٤ بەندکراوە سیاسییە لانیکەم ٢٠١ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ تا سزای درێژخایەنی ٣٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپابوو. هەروەها ٢ بەندکراوی کوردیش بەتۆمەتی موحاربە و ئەندامەتیی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو و ٥ بەندکراوی کوردیش لەژێر ئەشکەنجە یان بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە گرتووخانەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانیان لێ ئەستێندرابوو.

 

لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١٤ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە مستەفا سەلیمی، یەک لەو بەندییە ئێعدامکراوانە زیندانیی سیاسی بوو کە توانیبووی لە زیندان ڕابکا؛ بەڵام دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە، لەدار درا. ئەو ١٣ زیندانییەی دیکەش کە لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا گیراون، پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.

ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٨یشدا لانیکەم ٤٦ کەس بوو کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌، له‌و بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌وتووه‌.

 

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئه‌مساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە 28 قوربانیی وەرگرتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٩ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لەو ٩ قوربانییەی تەقینەوەی مین کە ناویان ئاشکرا کراوە یەکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوانی دیکە بریندار و نقوستان بوون.

جێی باسە ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا  لانیکەم ٤٨ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٢٠ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا ببوو. لەو ٢٠ کەسە ١٤ کەسیان بریندار و نقوستان ببوون و ٦ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو.

 

هەر لە ماوەی بەهاری ئەمساڵدا دەیان کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار. ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ماوەیەدا ناو و ناسناوی لانیکەم ١٠ کرێکاری کوردی  ئاشکرا کردوە بەهۆی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی گیانیان لە دەست داوە.

لە ساڵی ڕابردووشدا زیاتر لە ١٨٠ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دا کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی ٥٤ کەس لەوانی تۆمار کردبوو، ئەوە جیا لەو سەدان کەسەی بەهۆی ڕووداوی کار و لە نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکاندا بریندار و نقوستان ببوون.

 

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی بەهاردا دیار و بەرچاو بووە.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٨٥ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٦٩ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. که‌م ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ بووه‌. جێی باسە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە ٤٢ کەس بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیان هێنابوو، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.

لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٢٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان دابوو‌، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێنابوو. لەو ٢٥٣ کەسە ١٢١ کەسیان ژن و ١٣٢ کەسیان پیاو بوون.

 

لە ماوەی سێ مانگی بەهاردا لانیکەم 20 بەندکراوی کورد لە زیندانەکاندا بەهۆی کرۆنا گیانیان لەدەست دا کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و ناسناوی زیاتر لە ١٠ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی بانەمەڕ فەرمانبەرانی شارەوانیی ناوچەی ٣ی کرماشان خانوویەکیان لە گەڕەکی فەدەک کە گوایە مۆڵەتی یاسایی نەبووە، ڕووخاندوە و لە ئاکامدا لەگەڵ بەرگریی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بەرەوڕوو بوون. نێردراوەکانی شارەوانی ” ئاسیە پەناهی”، دایکی ئەو بنەماڵەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان کە بەو هۆیە گیانی لەدەست دا.

 

شایانی ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ده‌خرێته‌ به‌رچاو.

 

خشتەی پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا بەشێوەی خوارەوە دەخرێتە بەرچاو:

 

ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی بەهاری 1399دا کوژراون و بریندار بوون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی جۆری زیان وردەکاری لەسەر ڕووداوەکە ڕێکەوت
١ بورهان جنیکانلوو ماکۆ کوژراوە تەمەنی 22 ساڵە و لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی بازرگان دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە 18/1/1399
٢ مەجید جنیکانلوو ماکۆ بریندار بووە لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی بازرگان دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە 18/1/1399
٣ عەسکەر محەممەدی نەبیکەندی چاڵدران کوژراوە دوای چوار ڕۆژ بێسەروشوێن بوونی تەرمەکەی لە بەرزاییەکانی چاڵدران دۆزراوەتەوە 20/1/1399
٤ مەجید بەرایی ماکۆ بریندار بووە لە بەرزاییەکانی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە 21/1/1399
٥ شێخە ئەحمەدپوور نمەشیری بانە کوژراوە لە بەرزاییەکانی بڕۆیشکانی دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی 23/1/1399
٦ جەبار ئەفرا مەلەکشاهیی ئیلام کوژراوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ 22/1/1399
٧ سدیق ئەحمەدی چاڵدران بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ 7/2/1399
٨ محەممەد ئیبراهیم‌زادە سەردەشت کوژراوە باوکی سێ منداڵە و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 13/2/1399
٩ مەحموود مرادی بانە کوژراوە تەمەن 22 ساڵ لە هەنگەژاڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە 14/2/1399
١٠ لوقمان چوارگۆشە ورمێ کوژراوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٠/٢/١٣٩٩
١١ مەنسوور چوارگۆشە ورمێ بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٠/٢/١٣٩٩
12 مەیسەم محەممەدی ورمێ بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٠/٢/١٣٩٩
13 کەیوان کەوسەری بانە گیانی لەدەست داوە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی بەربۆتەوە ٢٠/٢/١٣٩٩
14 کامران مەولان‌نیا سەردەشت کوژراوە باوکی کچێکی ٥ ساڵانە و  بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ٢٣/2/1399
١٥ ڕەزا سەرشیری چاڵدران بریندار بووە لە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر لاقی کەوتوە ٢٤/٢/١٣٩٩
١٦ مەناف حەسەن‌زادە چاڵدران بریندار بووە لە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر لاقی کەوتوە ٢٤/٢/١٣٩٩
١٧ بێهزاد ڕەمەزانی چاڵدران بریندار بووە لە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر کەلەکەی کەوتوە ٢٤/٢/١٣٩٩
18 ئارام مەولوودی شنۆ گیانی لەدەست داوە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە چۆمی “گادەر”دا خنکاوە ٢٦/٢/١٣٩٩
19 بەهرام یوسفی قەتووری خۆی کوژراوە لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٧/٢/١٣٩٩
20 شەمسەدین عومەرپوور قەتووری خۆی بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٧/٢/١٣٩٩
21 بێهزاد ساڵحی روانسەر کوژراوە بە تۆمەتی پێبوونی باری قاچاغ لە ماشێنەکەیدا دراوەتە بەر دەستڕێژ ٣٠/٢/١٣٩٩
٢٢ سالار جوانڕۆیی جوانڕۆ بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٣٠/2/1399
٢٣ کەیهان جوانڕۆیی جوانڕۆ بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٣٠/2/1399
٢٤ محەممەد ئەمینی سەوڵاوا بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٣٠/2/1399
٢٥ زەکەریا ڕوانسەری ڕوانسەر بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٣٠/2/1399
٢٦ مەنسوور ئیسماعیلی سەردەشت بریندار بووە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای بێتووش دراوەتە بەر دەستڕێژ ١/٣/1399
٢٧ بەختیار قادریان (حەسەن‌نیژاد) سەردەشت بریندار بووە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای بێتووش دراوەتە بەر دەستڕێژ ١/٣/1399
٢٨ قادر یادسار ماکۆ کوژراوە  تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “دێم قشڵاق”ە و لە ناوچەی سنووری لەگەڵ تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢/٣/١٣٩٩
٢٩ ئەرسەلان ئەحمەدی ورمێ کوژراوە لە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ ٤/٣/١٣٩٩
٣٠ توران ئەحمەدی ورمێ بریندار بووە لە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ ٤/٣/١٣٩٩
٣١ ڕەدوان ئەحمەدی ورمێ بریندار بووە لە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ ٤/٣/١٣٩٩
٣٢ کامڕان گوڵێ سەردەشت کوژراوە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە ٥/٣/1399
٣٣ ڤەیاد ئەحمەدی ورمێ بریندار بووە لە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ ٦/٣/١٣٩٩
٣٤ هادی گولابی سەقز کوژراوە لە بروجێرد بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە ٨/٣/1399
٣٥ موحسین دەروێش‌زادە خۆی کوژراوە لە ناوچەی سنووریی ئەلەند کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ٨/٣/1399
٣٦ ئیبراهیم جۆردیزەج خۆی کوژراوە لە ناوچەی سنووریی ئەلەند کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ٨/٣/1399
٣٧ کامیل گەوهەری پیرانشار بریندار بووە لە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ ٨/٣/1399
٣٨ کەماڵ گەوهەری پیرانشار بریندار بووە لە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ ٨/٣/1399
٣٩ ڕەسووڵ چەپڵەک پیرانشار بریندار بووە لە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ ٨/٣/1399
٤٠ شارام مستەفاپوور ورمێ کوژراوە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٨/٣/1399
٤١ عەلی خزرزادە سەردەشت بریندار بووە لە ناوچەی سنووریی چۆمان لە بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٩/٣/1399
٤٢ سەجاد دالایی میلان چاڵدران کوژراوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٣/٣/١٣٩٩
٤٣ محەممەد ڕۆستەمی سەقز بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکاندا بەتوندی کەوتۆتە بەر لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان ١٤/٣/١٣٩٩
٤٤ هێمن موزەفەری نەوسوود بریندار بووە  لەلایەن هێزە چەکدارەکانی پاسگای “هانی گەرمەڵە”وە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٤/٣/١٣٩٩
٤٥ عەلی مەعاریفی بانە بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٥/٣/1399
٤٦ عومەر مەسڵەحەتی سەردەشت کوژراوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٧/٣/1399
٤٧ بێهرووز عوسمانی سەردەشت کوژراوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٧/٣/1399
٤٨ عەبدوڕەحمان شایقی سەردەشت بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٧/٣/1399
٤٩ ئومید کووشیار سەردەشت بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٧/٣/1399
٥٠ فەرهاد کەچانلوو چاڵدران کوژراوە لە گوندی “شێخ عەسکەر” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە ١٧/٣/١٣٩٩
٥١ ئەرسەلان عەبدوڵڵایی سەردەشت بریندار بووە لە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٨/٣/1399
٥٢ ئیبراهیم ڕەسووڵی سەردەشت بریندار بووە لە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٨/٣/1399
٥٣ هاوبیر ئیبراهیمی سەردەشت بریندار بووە لە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٨/٣/1399
٥٤ عوسمان ساڵحی سەردەشت بریندار بووە لە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٨/٣/1399
٥٥ ڕەسووڵ حەسەن‌زادە سەردەشت بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٦/٣/1399
٥٦ هادی ڕاستی بانە بریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٦/٣/1399
٥٧ ئورهان گوروەر سەڵماس کوژراوە لە گوندی “قشقوڵ” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە ٢٧/٣/1399
٥٨ سەعید گوروەر سەڵماس بریندار بووە لە گوندی “قشقوڵ” دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە ٢٧/٣/١٣٩٩

 

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بەهۆی چالاکیی سیاسی گیراون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی وردەکاری لەسەر پەروەندەکەی ڕێکەوت
١ شاکر بێهرووزی مەرگەوەڕی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە لە نەورۆزدا حوکمەکەی

پێ ڕاگەیەندراوە

٢ پووریا ئەحمەدی سنە بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپاوە ڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەی

پێ ڕاگەیەندراوە

٣ ڕەشید ناسرزادە شنۆ بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای ٦ ساڵ زیندانی دراوەتێ ڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەی

پێ ڕاگەیەندراوە

٤ ئیسماعیل مەنسووری کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری‌کردنی حیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە لە نەورۆزدا حوکمەکەی

پێ ڕاگەیەندراوە

٥ رەزا عوسمانی مەریوان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
٦ مەنسوور حەبیبی ورمێ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
٧ محەممەد عوبەیدی مەریوان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە لە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
٨ ڕەحیم حەسەن مەحاڵی پیرانشار بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی سزای ٤ ساڵ زیندانی دراوەتێ ١١/١/١٣٩٩
٩ محەممەد ڕاسق قەزڵباش ورمێ ڕۆژی 4ی ڕەشەممە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٨ی خاکەلێوە پێی زاندراوە
١٠ غوڵامڕەزا نوری‌عەلا کرماشان سەرنووسەری ڕۆژنامەی “نقد حاڵ”ە و بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێوەندیداری بە نەخۆشیی کۆرۆنا دەسبەسەر کراوە ١٤/١/١٣٩٩
١١ ئارام خوسرەوی سنە لە زیندانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٣ ساڵ  زیندانی بەسەردا سەپاوە لە زیندان حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە
12 سەعید ئەحمەدی پاوە بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی “شارەکەم پاوە”یە و بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی گیراوە 16/1/1397
13 فەردین مەولوودی سنە گیراوە و بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە ١٧/١/١٣٩٩
14 کامڕان ساختومانگەر سنە لە زیندانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 6 ساڵ زیندانییەکەی پشتڕاست کراوەتەوە. لە زیندان حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە
15 وریا دل‌ئەنگیز مەریوان بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتیی وڵات سزای 4 مانگ زیندان و 24 قامچیی بەسەردا سەپاوە 20/1/1399
16 سەعید سەنگەر مەریوان دوای 20 ساڵ بەندکران لە زیندان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی، پەروەندەیەکی دیکەی بۆ کراوەتە و سزای 15 ساڵ زیندانی لەسەر زیاد کراوە 23/1/1399
17 سەید عەلا حوسێنی سەقز بە تۆمەتی پەنادانی زیندانییەک کە لە ڕووداوی ڕاکردنی زیندانیانی سەقز ڕایکردبوو، گیراوە 24/1/1399
18 ئیسماعیل ئەردەوانی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 26/1/1399
19 ئەکبەر گەوێڵی سنە بە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای 5 ساڵ زیندانی دراوەتێ 26/1/1399
20 کامڕان عەبدیپوور سەقز بە تۆمەتی پەنادانی زیندانییەک کە لە ڕووداوی ڕاکردنی زیندانیانی سەقز ڕایکردبوو، گیراوە 31/1/1399
21 سالار سەعیدپوور سەقز ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی 31/1/1399
22 مەسعوود محەممەدی دیواندەرە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ٢/٢/1399
23 فاڕووق خانی دیواندەرە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و سزای 7 مانگ زیندانی دراوەتێ 3/2/1399
24 خەلیل کەریمی بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 6/2/1399
25 کەریم کەریمی بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 6/2/1399
26 بارزان کەریمی بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 6/2/1399
27 جەمیل خادەم ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران لە سێ‌ڕییانی “سێروو” گیراوە 6/2/1399
28 عەلی ئیسماعیلی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ 7/2/1399
29 بێستوون ئەحمەدپوور “بڵەسەن”ی بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 7/2/1399
30 فەرهاد ئەحمەدپوور “بڵەسەن”ی بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 7/2/1399
31 هادی ئەحمەدپوور “بڵەسەن”ی بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 7/2/1399
32 یۆسف ئەحمەدی بانە چوونەتە سەر باغەکەی و تەقەیان لێكردوە و پاشان بە برینداری دەسبەر کراوە 7/2/1399
33 ئیدریس کەریم‌زادە بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 7/2/1399
34 ساڵح کەریمی بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 7/2/1399
35 جەلال فاتیمی بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 7/2/1399
36 سەید سامان حوسێنی ڕەبەت بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای 2 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ ئەردەبیلی بەسەردا سەپاوە 8/2/1399
37 فەڕشاد ڕەحمانی کامیاران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 8/2/1399
38 فاتیح ئەرژەنگی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی 10/2/1399
39 ڕێبوار(نەوید) سەیدمحەممەدی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ١٣/2/1399
40 خالید سەیدمحەممەدی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ١٣/2/1399
41 عەبدوڵڵا ئەدوایی سەوڵاوا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 14/2/1399
42 تارق ڕەحیم‌پوور سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 14/2/1399
43 بنیامین ڕەحیم‌پور بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 14/2/1399
44 ئالان بەنگین شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 14/2/1399
٤٥ یەحیا ئیبراهیمی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 14/2/1399
٤٦ بێهنام ئیلیاسی مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای 25 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە 14/2/1399
٤٧ ئیدریس گەلەداری سنە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 15/2/1399
٤٨ زانیار نوورمحەممەدی سنە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 15/2/1399
٤٩ ئەحمەد مەحموود حەسەن پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 15/2/1399
٥٠ ئەبووبەکر مەحموود حەسەن پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 15/2/1399
٥١ حیسامەدین پیرانی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 16/2/1399
٥٢ محەممەد قادری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 16/2/1399
٥٣ سەلام خدری ئاغڵان پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 16/2/1399
٥٤  عەلی قادری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 16/2/1399
٥٥ ئەمیر قادری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 16/2/1399
٥٦ واحید قادری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 16/2/1399
٥٧ ئەسعەدە سووری لاچینی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 16/2/1399
٥٨ شەهرام کازمیان ورمێ حوکمی ٥ ساڵ زیندان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی بۆ ٦ ساڵ زیندان زیادی کردوە ١٨/٢/١٣٩٩
٥٩ سامان کەریمی بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە لە زیندان‌دایە
٦٠ ئەکبەر ڕەشیدی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای 21 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە لە زیندان‌دایە
٦١ ڕەسووڵ ڕەشیدی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای 15 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە لە زیندان‌دایە
٦٢ محەممەدعەلی لەشکەری مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتی لە مەکتەبی قوڕئان و دژایەتیی کۆماری ئیسلامی گیراوە 21/2/1399
٦٣ سەعید ڕەشیدی مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتی لە مەکتەبی قوڕئان و دژایەتیی کۆماری ئیسلامی گیراوە 21/2/1399
64 سەمیع شەریفیان پیرانشار تەمەنی ١٧ ساڵە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ٢٢/2/1399
٦٥ سەید ئارام ئەمین‌زادە بۆکان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ١١ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە ٢٣/٢/١٣٩٩
٦٦ عەباس سدیقی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ٢٦/2/1399
٦٧ یاسر ئەمینی‌ئازەر مەهاباد مامۆستای قوتابخانەیە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی وڵات سزای 15 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە ٢٧/2/1399
٦٨ ئیرەج سۆفی محەممەد مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی گرووپێکی ئایینی سزای 15 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە لە زیندان‌دایە
٦٩ سدیق سەیفی دیواندەرە حوکمی 5 ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم پشتڕاست کراوەتەوە لە زیندان‌دایە
٧٠ یۆسف ئیبراهیم‌زادە شنۆ لە تەورێز سەرباز بووە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە 28/2/1399
٧١ سەکینە پەروانە کوردی خوراسان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران سزای ٥ ساڵ زیندانیی دراوەتێ ٢٨/٢/1399
٧٢ شەهاب ئاجی نەغەدە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ٣١/٢/1399
٧٣ سەلاحەدین خدری سنە ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە لە مانگی ڕەمەزاندا
٧٤ محەمەد سوهەیب عەلیمورادی سنە ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە لە مانگی ڕەمەزاندا
٧٥ فوئاد زارعی سنە ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە لە مانگی ڕەمەزاندا
٧٦ پەیمان ئێرانپەنا سنە ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە لە مانگی ڕەمەزاندا
٧٧ محەممەد عەلی ئێرانپەنا سنە ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە لە مانگی ڕەمەزاندا
٧٨ سەید محەممەد حوسێنی سنە ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە لە مانگی ڕەمەزاندا
٧٩ ڕەزا تەلیوار سنە ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە لە مانگی ڕەمەزاندا
٨٠ حوسین عەلیمورادی سنە ئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوە لە مانگی ڕەمەزاندا
٨١ ئیسلام ئەنباخوون ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ١/٣/1399
٨٢ شەهریار تەهماسبی کرماشان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە ٣/٣/١٣٩٩
٨٣ ئەردەشیر موسەوی کرماشان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە ٣/٣/١٣٩٩
٨٤ مستەفا باقری ئاشنا کرماشان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە ٣/٣/١٣٩٩
٨٥ ئەرسەلان هیدایەتی کرماشان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە ٣/٣/١٣٩٩
٨٦ سۆهەیلا حیجاب کرماشان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ١٨ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە ٣/٣/١٣٩٩
٨٧ کەژوان ئازادیان مەریوان خوێندکار و ژینگەپارێز بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای 2 مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٧/٣/١٣٩٩
٨٨ سەعید ئیقبالی کرماشان بە تۆمەتی چالاکی دژی ڕێژیم گیراوە و بۆ کێشانی ماوەی 5 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی زیندان کراوە ٩/٣/١٣٩٩
٨٩ ڕەسووڵ کەریمی جەلالوەند کرماشان بە تۆمەتی چالاکی دژی ڕێژیم گیراوە و بۆ کێشانی ماوەی 5 ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی زیندان کراوە ٩/٣/١٣٩٩
٩٠ عومەر خاکزاد پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ١١/٣/1399
٩١ سۆهەیب ساعیدی سنە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ١٤/٣/١٣٩٩
٩٢ بابەک دەبیریان کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ١٧/٣/1399
٩٣ نەسروڵڵا لەشەنی لوڕستان ڕۆژنامەنووس بووە و لە تورکیە گیراوە و دەزگای ئەمنیەتی ئەو وڵاتە دێپورتی ئێرانی کردووەتەوە ١٧/٣/1399
٩٤ هاجەر سەعیدی سنە چالاکی مەدەنی و کرێکارییە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە ١٨/٣/1399
٩٥ جەعفەر ئەوسافی بۆکان بەڕێوەبەری کاناڵێکی خەبەریی تێلێگرام بووە و ئیدارەی ئیتلاعات گرتوویەتی ١٨/٣/1399
٩٦ حەیدەر قوربانی کامیاران لە شاری تاران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ١٨/٣/1399
٩٧ مەجید حیجاب کرماشان برای “سۆهەیلا حیجاب”ە و هێزەکانی ساڕوڵڵای کرماشان گرتوویانە ١٩/٣/١٣٩٩
٩٨ خەیرەت پەروازە مەریوان خەڵکی نێی مەریوانە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ١٩/٣/١٣٩٩
٩٩ داریووش نیکزاد تیکاب بە تاوانی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی کرێکارانی “ئاق‌دەرە” سزای ٢١ مانگ زیندانی دراوەتێ ٢١/٣/١٣٩٩
١٠٠ شەهرام سەفەری سەرپێلی زەهاو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بانگەشە دژی بەرپرسان لە تێلێگرامی “ڕاوێژ پرێس”  دا سزای ٩١ ڕۆژ زیندانی دراوەتێ ٢٣/٣/1399
١٠١ سوحبەتوڵڵا ئۆمیدی کرماشان بە تۆمەتی ئەندامەتی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە ٢٤/٣/1399
١٠٢ سەید کەماڵ حوسێنی سەقز لەژێر ئەشکەنجەی سەخت و تاقەت‌پڕووکێنی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانی لەدەست داوە ٢٤/٣/1399
١٠٣ یادگار دڵجوو مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای 7 مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە ٢٥/٣/١٣٩٩
١٠٤ سەرکەوت عیبادی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە ٢٥/٣/١٣٩٩
١٠٥ سەڵمان ئۆلفەتی گەیلانی ڕۆژاوا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە ٢٧/٣/1399
١٠٦ خەلیل مرادی جوانڕۆ دوای 18 مانگ بەندکران لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لێ ئەستێندراوە ٢٨/٣/1399

 

 

ناونیشانی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی یەکەمی 1399ی هەتاوی‌دا لەدار دراون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی وردەکاریی ڕووداو ڕێکەوت
1 مستەفا سەلیمی سەقز بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی ڕێژیم لە زیندانی ناوەندیی سەقز لەدار دراوە 23/1/1399
2 شایان سەعیدپوور سەقز بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سەقز لەدار دراوە 2/2/1399
3 لوقمان ئەحمەدپوور بانە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە 3/2/1399
4 تورەج مورادحاسڵی کرماشان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی دیزل‌ئاوای کرماشان لەدار دراوە 3/2/1399
5 سینا محەممەدی دێولان تەمەن 26 ساڵ و بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە 3/2/1399
6 عەبدولواحید فەیزی بانە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە 5/2/1399
7 ڕامیار موخلیس بانە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە 5/2/1399
8 کەیوان ئەڵڵامورادی دێولان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە 8/2/1399
9 سەلەیمان میرزایی برووجێرد دوای 6 ساڵ مانەوە لە زیندان بە تاوانی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان ئێعدام کراوە 8/2/1399
10 زۆرار پەیغامی شنۆ تەمەن 53 ساڵ بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە 9/2/1399
11 فایەق شەریفی دیواندەرە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە 9/2/1399
12 مێهدی ڕەمەزانی سۆنقۆڕ بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لەدار دراوە 9/2/1399
13 یاسر ڕەسووڵی بۆکان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە 9/2/1399
١٤ ڕەحیم یۆسفی پیرانشار بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە لەدار دراوە ٢١/٣/1399

 

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی پیشە جۆری زیان وردەکاری ڕێکەوت
١ مازیار ئوستووکی میاندواو سەرباز بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز هەر دوو لاق و دەستێکی پەڕیوە ١٠/١/١٢٩٩
٢ جەواد مێهدی‌زادە شنۆ سەرباز بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز دەستی پەڕیوە ١٠/١/١٢٩٩
٣ موحسین مەلەکی سەقز سەرباز بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز بەتوندی بریندار بووە ١٠/١/١٣٩٩
٤ بێهرووز قادری ورمێ سەرباز بریندار بووە لە ناوچەی مێهران لە ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە ١٦/١/١٣٩٩
٥ محەممەد ساڵحی بانە کرێکار بریندار بووە لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاریدا بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی پەڕیوە ٢٥/٢/١٣٩٩
٦ حەیدەر عەلی‌یاری بانە کاسبکار بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی گوندی “سارداو” لاقی چەپی پەڕیوە ١٨/٣/١٣٩٩
٧ ستار ئەسغەری پیرانشار جوتیار بریندار بووە لە مەزرا لە کاتی ئاوداشتندا مین لەبن لاقیدا تەقیوەتەوە ٢٠/٣/١٣٩٩
٨ قابیل مەرجانی‌ڕاد ورمێ کۆڵبەر بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی من لە بن پێیدا لاقێکی پەڕیوە ٢٦/٣/١٣٩٩
٩ ئەحمەد ئەعلەم بانە جوتیار گیانی لەدەست داوە لە مەزرای گوندی “سووراو” مین لە بن لاقیدا تەقیوەتەوە و کوشتوویەتی ٢٦/٣/١٣٩٩

 

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی جۆری زیان ڕێکەوت ڕێکەوت
١ محەممەد قادری نەغەدە گیانی لەدەست داوە لە کاتی کارکردند کەوتۆتە بن تراکتۆر ٥/١/١٣٩٩
٢ ئەنوەر چەرخ‌ئەنداز پیرانشار گیانی لەدەست داوە بەهۆی برووسک و تەقینەوەی تانکیی گازۆڵ سووتاوە ٢١/٢/١٣٩٩
٣ محەممەد فەیزی‌پوور سەقز گیانی لەدەست داوە تەمەن 65 ساڵ و لە تاران کرێکاری ئارماتۆربەند بووە و لە بەرزایی بەربۆتەوە ١/٣/١٣٩٩
٤ نیگار مرادیان نەغەدە گیانی لەدەست داوە بەهۆی تەقینەوەی گاز گیانی لەدەست داوە ١٥/٣/١٣٩٩
٥ حوسێن ساڵح‌زادە بۆکان گیانی لەدەست داوە لە کاتی هەڵکەندنی بیر بەهۆی گازگرتوویی خنکاون ١٦/٣/١٣٩٩
٦ ڕەز شکاری بۆکان گیانی لەدەست داوە لە کاتی هەڵکەندنی بیر بەهۆی گازگرتوویی خنکاون ١٦/٣/١٣٩٩
٧ عەکاشە ڕەحمەتی جوانڕۆ گیانی لەدەست داوە لەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە ١٦/٣/١٣٩٩
٨ یەعقووب سادقی قەتووری خۆی گیانی لەدەست داوە لەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە ٢٢/٣/١٣٩٩
٩ عەباس خوزەم سەوڵاوای مەریوان گیانی لەدەست داوە لە بەندەر عەباس کاری کردوە و بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە ٢٤/٣/١٣٩٩
١٠ سەلام گوڵ‌سوور مەهاباد گیانی لەدەست داوە لەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە ٢٧/٣/١٣٩٩

 

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان خۆیان کوشتوە

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی تەمەن هۆکار و وردەکاری ڕێکەوت
١ بیژەن ئەحمەدی‌نیا کامیاران ٢٩ ساڵ بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە ١/١/١٣٩٩
٢ زارا ئەحمەدی جوانڕۆ نەزاندراو بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی هەڵاواسیوە ٣/١/١٣٩٩
٣ فەتاح دەشتی نەغەدە ٥٦ ساڵ بەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە ٤/١/١٣٩٩
٤ خەدیجە ئیبراهیمی ئیلام نەزاندراو بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە ٥/١/١٣٩٩
٥ مووسا شەفیعی کرماشان ٢٨ ساڵ بەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە ٦/١/١٣٩٩
٦ دانیال زەینولعابدین مەهاباد ١٩ ساڵ بەهۆکاری نادیار لە زیندانی ناوەندیی شاری میاندواودا خۆی کوشتوە ١٤/١/١٣٩٩
٧ سروە عەبدی تۆمارقامیشی سەقز ١٦ ساڵ بەهۆی ڕێگری بنەماڵەکەی شووکردن بە خۆشەویستەکەی خۆی هەڵاواسیوە ١٤/١/١٣٩٩
٨ زەینەب جەهانگیری ئیلام 12 ساڵ بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەیئ خۆی هەڵاواسیوە 15/1/1399
9 مەیسەم تەهماسەبی دێولان نەزاندراو بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە ١٦/١/١٣٩٩
10 ئەڕدەڵان … کرماشان 24 ساڵ دوای شەڕ و دەمەقاڵە لەگەڵ باوکی خۆی هەڵاواسیوە 17/١/١٣٩٩
11 مینا سەداقەت دێهلۆڕان نەزاندراو دوای شەڕ و دەمەقاڵە لەگەڵ مێردەکەی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە 17/١/١٣٩٩
12 قودرەت بەردان شێروانی کامیاران نەزاندراو بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە 17/١/١٣٩٩
13 شادی ئەسغەری دیواندەرە 22 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 18/1/1399
14 حەمید ئیبڕاهیمی دێهلوڕانی ئیلام نەزاندراو بەهۆی هەژاری و بێ‌‌ئەنوایی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە 23/1/1399
15 مەلەک محەممەد باقری سنە 51 ساڵ بەهۆی هەژاری و بێ‌‌ئەنوایی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە 23/1/1399
16 زیبا خاوەری کرماشان 43 ساڵ دایکی سێ منداڵە و بەهۆی هەژاری خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی هێناوە 26/1/1399
17 عادڵ ڕەشیدی ئیلام 33 ساڵ بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە 27/1/1399
18 شەریفە مستەفاپوور سەقز 32 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 29/1/1399
19 ئەفسانە ڕەحیمی سەقز 19 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 29/1/1399
20 ساسان ئەنساری کامیاران نەزاندراوە بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە 29/1/1399
21 سەید غەفوور مەجیدی دیواندەرە نەزاندراوە بەهۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە 31/1/1399
22 دەریا محەممەدی سنە 24 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لە نهۆمی پێنجەمی بینایەکەوە خۆی فڕێ داوەتە خوارێ 2/2/1399
33 نگین ئەمینی سۆنقۆڕ 34 ساڵ دایکی سێ منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتوە 2/2/1399
34 سیمین سەجادی مێهرانی ئیلام 30 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی و بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی هێناوە 4/2/1399
35 سارینا غەفووری سنە 25 ساڵ دایکی منداڵێک بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 5/2/1399
36 مەنیج قادری نەغەدە 26 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 5/2/1399
37 هاوژین مەجیدی دیواندەرە 25 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە 5/2/1399
38 هێمن ڕەحیمیان سنە نەزاندراوە بۆ مەرەخەسی لە زیندانەوە هاتبووە ماڵێ و بە هۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە 6/2/1399
39 سوومەیە بەهمەنی مەریوان 23 ساڵ دەزگیراندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی سوتاندوە 8/2/1398
40 شەقایق مرادی کرماشان 30 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە 11/2/1399
41 هادی یەزدانی سەقز سەروو45 ساڵ مامۆستای قوتابخانە بووە و بە هۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە 11/2/1399
42 شیلان شەبڕەنگ پاوە 16 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 11/2/1399
43 پەروین فەرتووت خانکەندیی میاندواو 49 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە 12/2/1399
44 لیقاح حەیدەری کامیاران 51 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خۆی کوشتوە 16/2/1399
45 جەلیل تایمورادی سنە ٥٠ ساڵ باوکی سێ منداڵە و بەهۆی هەژاری و نەداری خۆی هەڵاواسیوە ١٨/٢/١٣٩٩
٤٦ ئەسغەر خوسرەوی روانسەر ٣٢ ساڵ کۆڵبەر بووە و بەهۆی هەژاری و بێ‌‌ئەنوایی خۆی هەڵاواسیوە ٢٨/٢/١٣٩٩
٤٧ موفیدە حەسەن‌نیژاد سەقز ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی “قەپەغلوو”، بەهۆی هەژاری و دەسکورتیی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە ٣/٣/١٣٩٩
٤٨ وەحید قەنبەروەیسی سەرپێڵی زەهاو ٢٥ ساڵ بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە ٣/٣/1399
٤٩ محەممەد گەڕاوەند دەڕەشاری ئیلام ١٨ ساڵ بە هۆی هەژاری و بێکاری ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و دوای دوو حەوتوو مردوە ٤/٣/1399
٥٠ حاسڵ ئاڵتوون پیرانشار ١٩ ساڵ بەهۆی کێشەی دەروونی خۆی هەڵاواسیوە ٥/٣/١٣٩٩
٥١ مێهدی ئیمانی کرماشان ١٧ ساڵ بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە ٥/٣/1399
٥٢ پەروەر عەلیپوور مەهاباد نەزاندراوە خەڵکی ئوزندەرێ و بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ٥/٣/1399
٥٣ وریا کامڕەوا بۆکان نەزاندراوە ڕۆژێک دوای مردنی دایکی بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە ١٣/٣/١٣٩٩
٥٤ سەلمان عەسکەری کرماشان نەزاندراوە بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە ١٤/٣/1399
٥٥ ئاڵا عەنبەری سەقز ١٤ ساڵ بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە ١٤/٣/1399
٥٦ دانیال حوسێن‌پوور سەقز ١٦ ساڵ بەهۆی هەژاری بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە ١٤/٣/1399
٥٧ ئارمین ….. کرماشان ١١ ساڵ هەتیو بووە و بێهزیستی وەری نەگرتوە، حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە ١٥/٣/١٣٩٩
٥٨ شەهلا حاجی بۆکان ٢٢ ساڵ خێزاندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ١٥/٣/1399
٥٩ مەجید …… تیکاب نەزاندراوە بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە حەبی خواردوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە 1٦/٣/1399
٦٠ جەهانگیر ئازادی کرماشان کەمئەندام لە بەر دەرگای “بونیادی شەهید”ی ڕێژیم خۆی سوتاندوە ١٩/٣/١٣٩٩
٦١ نەهیە ئیمامی ئیلام نەزاندراوە خێزاندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی بڕینجی خواردوە و خۆی کوشتوە ١٩/٣/1399
٦٢ نگین کەرەمی سەقز ١٧ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵاواسیوە ٢٠/٣/١٣٩٩
63 ڕۆژین فەلاحی مەریوان ٢٢ ساڵ بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە ٢٢/٣/١٣٩٩
٦٤ زێنەب مەجیدی‌فەڕ ورمێ سەروو ٣٠ ساڵ      بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە ٢٥/٣/١٣٩٨
٦٥ سیمین ڕەشیدی دەڕەشاری ئیلام سەروو ٣٠ ساڵ بە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە ٢٨/٣/١٣٩٨
٦٦ مینا سەمیمی هەرسینی کرماشان تازەلاو بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی حەبی برینجی خواردوە ٢٩/٣/١٣٩٩
٦٧ شلێر بەرزنجی ورمێ ٢٩ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە ٣٠/٣/١٣٩٩
٦٨ شیرین کەمەری کرماشان ١٨ ساڵ لەداخی بەزۆر بەمێرددانی بە چەک تەقەی لە خۆی کردوە ٣٠/٣/١٣٩٩
٦٩ بەهمەن مووسەوی سنە ٢٢ ساڵ بە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە ٣٠/٣/١٣٩٩