Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۲۲ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۹ | 12/07/2020 | کاتژمێر:
کوردستان

ئاگرگرتنی دارستانەکانی داڵاهۆی کرماشان

02/06/2020 | 23:29:51
+A
-A

لە درێژەی سووتانی دارستانەکانی کوردستان، بەشێک لە دارستان و لێڕەوارەکانی داڵاهۆی کرماشان لە ئاگردا سووتان.

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەشێک لە دارستان و بەرزاییەکانی شاری داڵاهۆ لە ئاگردا سووتان و بە هۆی هاتنی باوە ئاگرەکە لە تەشەنەسەندن دایە.

جێی ئاماژەیە، دارستان و لێڕەواری بەرزاییەکانی “دارویس” و “سیاونە” لەو ناوچانەی کرماشانن  کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئاگریان گرتبوو.

هەر لەم پێوەندییەدا، چەند ڕۆژ لەمەوپێش دارستانەکانی “مەڕەخێڵی” پاوە، ئاگریان گرت و بە گوتەی ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی شاری پاوە، زیاتر لە ۳۰۰ هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی پاوە لەو ئاگرکەوتنەوەدا سووتاون و لەنێو چوون.

شایانی باسە، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما وەک ساڵانی ڕابردوو سووتان و لەنێوبردنی دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە و بەشی زۆری دارستانەکانی زاگرۆس سەرەڕای هەوڵ و ماندووبوونی کەسانی دڵسۆز و ژینگەپارێز لە ئاگردا سووتاون. لە ئەگەری ڕووادنی هەر کارەساتێکی ژینگەیی و بە تایبەتی لە کاتی سووتانی دارستانەکاندا تەنیا کەسانی خەمخۆر و دڵسۆزی نیشتمان و ژینگەپارێزانن کە بە دەستی بەتاڵ و بە کەمترین ئیمکاناتەوە لە فریای ئەو شوێنانە دەکەون، کە زۆر جار لەبەر نەبوونی ئیمکاناتی پێویست و هاوکاری نەکردنی حکوومەت، توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکانیان نییە و لە ئاکامدا بەشی زۆری دارستانەکان لەنێو دەچن و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ڕوەک و گیانداران دەکەوێ.