Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۲۲ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۹ | 12/07/2020 | کاتژمێر:
ئێران

سێ نووسەری کورد بوونە براوەی خەڵاتی مێهرەگان

02/06/2020 | 19:46:39
+A
-A

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی جۆزەردان، سێ نووسەری کورد توانیان ببنە براوەی خولی نۆزدەهەمین و بیستەمینی خەڵاتی ”مێهرەگان” .

ڕۆمانی “گرەوی بەختی هەڵاڵە” بەرهەمی نووسەری خەڵکی شاری بانە، “عەتا نەهایی” کە  لە لایەن ”ڕەزا کەریم مجاور” وەرگێڕداروەتە سەر زمانی فارسی لە بەشی “زمانی دایکی” وەک باشترین ڕۆمانی تایبەت هەڵبژێردرا و خەڵاتی ”مێهرەگانی ئەدەبی”ی بەدەست هێنا.

هەروەها لە لایەن لێژنەی ناوبژیوان بە زۆرینەی دەنگ یەکێک لە ڕۆمانەکانی نووسەر و توێژەری خەڵکی کرماشان ”فەرهاد حەیدەری گۆران”، بە ناوی ”کۆچی شامار” کە  ڕۆمانێکە  ژیانی کۆچەر و لێقەوماوێکی کورد دەگێڕێتەوە، وەک یەکێک لە باشترین ڕۆمانەکانی خەڵاتی ”مێهرەگان” هەڵبژێردرا.

هاوکات لە بەشی چیرۆکی درێژ و ڕۆماندا، ڕۆمانی ”ط” لە نووسینی ”زاهید بارخودا” نووسەری کورد، وەک دووەمین ڕۆمانی شیاوی ڕێزلێنان خەڵاتی میهرەگانی ئەدەبی پێ بەخشراوە.