Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۲۲ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۹ | 12/07/2020 | کاتژمێر:
جیهان

“نۆڤێل_کالێدۆنی” داوای سەربەخۆیی لە فەڕانسە دەکا

02/06/2020 | 13:35:12
+A
-A

نۆڤێل کالێدۆنی (کالێدۆنی نوێ) چەند دورگەیەکە لە باشووری ڕۆژئاوای زەریای ئارام، نزیک بە ٢٥٠ هەزار دانیشتووی هەیە و لە ساڵی ١٨٥٣ی زایینیەوە لە ژێر دەسەڵاتی وڵاتی فەڕانسە دایە. پانتایی نۆڤێل کالێدۆنی ١٨،٥٧٥ کیلۆمیتری چوار گۆشەیە و لە نۆامبری ٢٠١٨دا سەربەخۆییخوازان داوای سەربەخۆییان کرد کە لە ڕێفراندۆمێکدا زۆرینەی دەنگیان بەوە دا کە لە ژێر دەسەڵاتی فەڕانسەدا بمێننەوە، بەڵام ئەمساڵ دووبارە بەرەی سەربەخۆییخوازان داوای ڕیفراندۆمیان کردەوە کە بە هۆی بارودۆخی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ دوای ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە دواخراوە.

سەربەخۆیی یەکێک لە ئاواتەکان و یەکێک لە مافەکانی هەر نەتەوەیەکە و زۆربەی گەلان لەو ڕێگەیەوە بوونەتە دەوڵەت و لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا خاوەن ئاڵای خۆیانن.

گەلی کورد گەورەترین گەلی بێ دەوڵەتە کە سەدان ساڵە بە تاوانی مافخوازی قەتڵوعام دەکرێ، خاکەکەی لە لایەن چوار دەوڵەتەوە داگیرکراوە و لە مافەکانی بێبەشە، بچووکترین داواکاریی بە چەک و کوشتن وڵام دەدرێتەوە.

لەگەڵ ئەو هەموو کوشتن و سەرکوت و داگیرکارییەش ڕۆڵەکانی گەلی کورد وازیان لە ویست و داواکارییەکانیان نەهێناوە و هەستی نەتەوەیی لەنێو کورددا  ڕۆژبەڕۆژ بەهێزتر دەبێ و هەڕەشەی دوژمنان و سێدارە و بەندیخانە لە مافە ڕەواکانیان نایانترسێنێ و  سارد و پاشگەزیان ناکاتەوە.