تورکیە و گورجستان پێشیان بەو بارهەڵگرە ئێرانییانە گرتوە کە ویستوویانە لە سنووری ئەو دوو ولاتەوە بچنە ئورووپا.
بە پێی وتەی بەرپرسی بەشی هاتۆچووی ژووری بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، “بێهنام فەرامەرزیان ” ، چەند ڕۆژێکە کە وڵاتانی تورکیە و گورجستان سەرەڕای ڕێککەوتنی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ ئەو وڵاتانە، ئیزنی بارهەڵگرە ئێرانییەکان نادەن کە لە سنوورەکانیانەوە بپەڕنەوە بۆ ئورووپا و ئەمەش کۆماری ئیسلامی خستۆتە دۆخێکی دیکەی دابەزینی هەناردە و هاوردەی کەلوپەل.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند ناچارین لە ڕێگای ڕووسیەوە کە ڕێگایەکی زۆر دوورترە بارهەڵگرەکان بەڕێبکەین، بەڵام زۆربەی وڵاتە ئۆرووپاییەکانیش سنوورەکانمان لێ دادەخەن و ئەمەش کێشەیەکی نوێ و مەترسیدارە بۆ بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.