ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئیران تاوانبارە بە بەردەوامیی گەمارۆکان لەسەر ئێران.
شورای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە تویتێکدا دەڵێ: “کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی بەردەوامبوونی لە ئاژاوەگێڕی و پشتیوانی لە تێرۆریزم لە جیهاندا بەرپرسیاری سەرەکییە لە درێژنەکردنەوەی لێخۆشبوونەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتانەی کە مۆڵەتیان پێدرابوو هەندێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بکەن.
ڕۆژی پێنج شەممە، ٨ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسی کە هۆکاری درێژنەکردنەوەی لێخۆشبوونەکانی ئەمریکا لەسەرگەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ خودی کۆماری ئیسلامی و ڕەفتار و کردەوە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەو ڕێژیمە لە جیهاندا دەگەڕێتەوە و کۆماری ئێسلامی نەک هەر پاشەکشەی نەکردوە لە ئاژاوەگێڕی، بەڵکوو لە زۆر بواردا هەنگاوی مەترسیداریشی هەڵهێناوە و ئاسایشی هەموو وڵاتانی دەوروبەر و بگرە جیهانیشی خستۆتە مەترسییەوە”.
شایانی باسە کە “مایک پۆمپیئۆ” پێشترڕۆژی چوارشەممە، ٧ی جۆزەردان، ڕایگەیاند کە بە هیچ شیوەیەک لێخۆشبوونی سەر گەمارۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هیچ وڵاتێک درێژ ناکرێتەوە.