سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند بە هۆی ئەوەیکە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناتوانێ ئەرکەکانی خۆی لەهەمبەر ڕووداوە نەخوازراوەکاندا بەجێ بگەیەنێ، وڵاتەکەی پێوەندیـیەکانی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە ڕادەگرێ.
“ترامپ” لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئێمە پارەیەکی زۆر دەدەینە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بەڵام ئەوان ئەرکەکانی خۆیانیان بە جێ نەگەیاندوە. هەر بۆیە ئێمە بە پێویستمان نەزانی چیدیکە یارمەتی ئەو ڕێکخراوە بکەین و ئەو پارەیەی بەوانمان دەدا ئێستا خۆمان ڕاستەوخۆ بە وڵاتانی دەدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی لە جیهاندا بەتایبەت بۆ پێشگیری لە پەتای کۆڕۆنا.
شایانی باسە کە پێشتریش بەرپرسانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندبوو کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی گرێدراوی وڵاتی چینە و تاوانباریشە بەوەیکە لە کاتی پێویستدا مەترسیی پەتای کۆرۆنای ئاشکرا نەکردوە.