ئەمریکا پاش ڕێککەوتنی هێزە کوردییەکان، سیستمی دژە مووشەکیی پاتریوت لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکا .
بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، شەوی ڕابردوو ٧ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی چەندین بارهەڵگرەوە ٣ سیستمی دژە مووشەکیی پاتریوتیان گواستۆتەوە بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هێزە کوردییەکان و لە بنکەی سەربازیی ” کۆنیکۆ” لە دێرەزوور دایانمەزراندووە.
شایانی باسە کە ئەمریکا پاش هەوڵێکی زۆر توانی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ هاوپەیمانەتییەک ڕازی بکا کە بتوانن لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی سووریەی داهاتوودا بەشدارییەکی یەکگرتوو و بەهێزیان هەبێ و، هەروەها بەتەمای مانەوەیە لەو ناوچانەی کە لەسەتا ٩٠ی نەوتی سووریەی لێییەو لە ژێر دەستی هێزە کوردییەکاندایە.