“دۆناڵد ترامپ”، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی خۆی ئاماده ده‌كات تاكوو ڕێوشوێنی توند دژی چین بگرێته‌به‌ر، چونكه چین گوشاره‌كانی بۆسه‌ر هه‌رێمی “هۆنگ كۆنگ” زیاتر كردوه، له كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌دا هه‌موو لایه‌ک ئاگاداری وڵامی بەهێزی ئه‌مریكا دەبن دژی دەوڵەتی چین.
ئەمریکا دەڵێ: “چین به سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كا و ئه‌مریكا تێچووی کۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه خوازیارن لە هۆنگ کۆنگ یان چین درێژه به ئەرکەکانیان بده‌ن”.
هەروەها گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای کرد، ترامپ سه‌باره‌ت به گوشاره‌كانی چین بۆ سه‌ر هۆنگ کۆنگ نیگەرانیی خۆی ده‌ربڕیوه و ئه‌مریكا له‌وه تێناگات كه چۆن دەکرێ چین بەربەست بۆ هۆنگ كۆنگ وه‌كوو ناوەندێکی ئابووری و بازرگانی ساز بکا.
شایانی باسە کە هۆنگ كۆنگ، ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له ٧ میلیۆن كه‌سه و یه‌كێكه له دوورگه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی بازرگانیی جیهان، له ساڵی ١٨٤٢ تاكوو ١٩٩٧ له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه داگیركرابوو، به‌ڵام ساڵی ١٩٩٧ بهڕێوهبهرایهتییهكەی درایه‌وه ده‌ست چین، له‌و كاته‌وه خاوه‌ن خۆبهڕێوهبهرییهكی به‌هێزه له ژێر ناوی “یه‌ك وڵات، دوو سیسته‌م”، به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه پێیانوایه كه حیزبی كۆمۆنیستی چین هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌وڵی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و دوورگه‌یه ده‌دات.