هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سنوورەکانی ورمێ تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی سنووری “کوران” سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردوە کە لە ئاکامدا لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی ”ئەرسەلان ئەحمەدی“ کوڕی حاکم دەستبەجێ کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش کە برا بوون بە ناوەکانی ”تووران ئەحمەدی“ و ”ڕدوان ئەحمەدی“ بە سەختی بریندار بوون.
شایانی باسە کە هەر بە پێی هەواڵی ئەم ڕێکخراوە، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٩ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەوڵەتی تورکیە کوژران و بریندار بوون.