دایە “ئامینە خاوەران” دایکی شەهیدێکی حیزب و گەل لە ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی شەممە، ۳ی جۆزەردانی ۱۳۹۹ی هەتاوی، دایە “ئامینە خاوەران”، دایکی شەهید “ئەحمەد بەرمووز” بەهۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
دایە ئامینە وەک خاتوونێکی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویست، بەردەوام ئاوات و ئارەزووی بەدیهێنانی ئامانجی کوڕە خۆشەویستەکەی بوو، ناوبراو تا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە حیزب و ڕێبازی شەهیدان مایەوە .
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی دایە ئامینە خاوەران و هەموو خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.